English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

سەرۆکی حکومەت پەیوەندێ نێوان هەرێم و ئێران بەگرنگ وەسف کرد داواشیکرد پارێزگا سنووریەکانی هه ردوولا راستەخۆ پەیوەندیيان هەبێت
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندێ نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەگرنگ وەسف کردو دراواشیکد لە نێوان پارێزگاکانی هەرێم و پارێزگا سنووریەکانی ئێراندا راستەخۆو پەیوەندی هەبێت.
دوينى 2/12/2009 د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لەوەفدێکی پارێزگای ئازربایجانی غەربی کۆماری ئیسلامی ئێران بەسەرۆکایەتی وەحید جەلال زادە ئوساتانداری ئازربایجانی غەربی، لەدیدارێکدا کەپارێزگاری هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: دەمانەوێت پەیوەندی ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران پتەوتر بکەین و زیاتر گەشەی پێبدەین، کەئەمەش دەبێتە ژێرخانێکی گرنگ بۆ پەیوەندی سیاسیی و فەرهەنگی، کەدەکرێ وەکو نموونەیەک بۆ سەرجەم عیراق سەیر بکرێت.
هەر لەودیدارەی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەفدی پارێزگای ئازربایجانی غەربیدا پەیوەندی نێوان پارێزگاکانی هەرێم و پارێزگا سنووریەکانی ئێران لەگەڵ هەرێم بەگرنگ وەسفکرا، لەوبارەیەوە د.بەرهەم داوایکرد کەپارێزگاکان راستەخۆ پەیوەندیان هەبێت و کار ئاسانی بۆ یەکتر بکەن، هەروا سەرۆکی حکومەت داواشی کرد هەماهەنگی نێوان زانکۆکانیش بایەخی پێبدرێت، ئامادەیی حکومەتیشی بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و پشتیوانیەک دوپاتکردەوە.
لەدرێژەی ئەو دیدارەدا وەفدی میوان بەسەرۆکی حکومەتی هەرێمی راگەیاند: کۆماری ئیسلامی گرنگی زۆر بە پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەدات، ئاماژەی بەوەشکرد کەسەرۆک کۆماری ئێران بەرپرسەکانی راسپاردووە رۆڵی گرنگ لەوبارەیەوە ببین و پەیوەندی باش لەگەڵ دراوسێکانیان دروست بکەن.
دواتر پارێزگاری ئازربایجان غەربی ئاماژەی بەوەکرد کەپێشانگایەکی ئێرانی بە بەشداری 80 کۆمپانیای ئێرانی لەپارێزگای دهۆک دەکرێتەوە وەکو نموونەیەکی هاوکاری ئابووری بازرگانی نێوان هەردولا، هیواشی خواست کەبەهەوڵ و هاوکاری د.بەرهەم پەیوەندی نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر گەشەبکات و کارئاسانی زیاتر لەوبوارەدا بکرێت.


 
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.