English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لەپارێزگارى کەربەلا و واسیت و بەسرە کرد
دوينى 3/12/2009 د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لەوەفدێکی هەرسێ پارێزگای کەربەلاو واسیت و بەسرە، بەسەرۆکایەتی پارێزگاری کەربەلا، لەدیدارێکدا د.بەرهەم ئەو سەردانەی نوێنەرانی پارێزگاکانی بەپێویست داناو ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان - یشی بۆ هەموو جۆرە هاوکاریەک دوپاتکردەوە، بەتایبەتی ئەنجامدانی کۆنگرەی سەرانسەری پارێزگاکان کەتیایدا جگە لەپارێزگارو ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، سەرۆکی حکومەت پێشنیازیشی کرد بەڕێوەبەری فەرمانگەکان و زانکۆو ژوورە بازرگانیەکانیش بەشداربن تیایدا، بۆ ئەوەی پەیوەندیەکی بەردەوام لەنێوان هەرێم و ناوچەکانی تری عیراق هەبێت و بتوانن سود لەکرانەوەو گەشەکردنی کوردستان ببین.
هەر لەودیدارەدا سەرۆکی حکومەت ئەزموونی هەرێمی کوردستانی وەکو ئەزموونێکی سەرکەوتووی هەموو عیراق وەسفکرد و رایگەیاند کەهەرێم پاڵپشت و هاوکاری بونیاتنانی عیراقێکی دیموکرات و گەشەسەندوو دەبێت کەبتوانێ خزمەتی هاووڵاتیانی بکات و لەرێگەی جێبەجێکردنی دەستوورەوە یەکسانی لەنێوان پێکهاتەکانی وەدی بێنێت.
نوێنەرانی هەرسێ پارێزگای کەربەلاو واسیت و بەسرە لەکۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی حکومەت کەپارێزگاری هەولێر تیایدا ئامادەبوو، خۆشحاڵی خۆیان بەگەشەکردنی کوردستان دەربڕی و داوایان کرد کەحکومەت هاوکاریان بکات بۆ ئەوەی لای خۆیان هەمان ئەزموون دووبارە بکەنەوە، وەک نوێنەری هەسێ پارێزگا داوایان لەسەرۆکی حکومەت کرد ئەوان لەبواری مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیا دەرەکیەکان و هاندانی وەبەرهێنان پێویستیان بەهاوکاری هەرێمی کوردستان هەیە، سەرۆکی حکومەت بەوەفدی ئەو سێ پارێزگایەی راگەیاند حکومەت رێنوێنی پێویستی لەوبارەیەوە داوەتە سەرجەم وەزارت و پارێزگاکان کەهەموو جۆرە کارئاسانیەک پێشکەش بکەن، چونکە هەنگاوی لەم شێوەیە لەقازانجی هەموو عیراق- ە.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا وەفدی میوان داویانکرد کەلەسەرجەم عیراقدا سیستمێکی لامەرکەزی پەیڕەو بکرێت بۆ ئەوەی پارێزگاکان دەسەڵاتی بڕیاردانیان هەبێت و خۆیان ئەولەویەتی کارو پڕۆژەکان دیاری بکەن، لەم رەوەوە ئەزموونی هەرێمی کوردستانیان بەسەرکەوتوو وەسفکردو داویانکرد کارئاسانی زیاتر بۆ سەردانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بکرێت بۆ ئەوەی بێنە کوردستان.

 
 
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.