English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

سەفیری ئیمارات لە عیراق:گرنگی دەدەین بەهەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵیدا دەوێت
دوينى 8/12/2009 د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە عەبدوڵڵا ابراهیم باڵیۆزی وڵاتی ئیمارات لەعیراق و بەناوی وڵات و حکومەتی ئیمارات پیرۆزبایی دەستبەکار بوونی لەد. بەرهەم و کابینەی حکومەت کرد، بروای وڵاتەکەشی نیشاندا کەسەرۆکی حکومەت لەپۆستی تازەشدا دەتوانێ بەهەمان  شێوەی کارکردنی لەبەغدا سەرکەوتوو دەبێت.
 باڵیۆزی وڵاتی ئیمارات دوپاتیشیکردەوە کەبەگرنگیەوە دەڕواننە هەرێمی کوردستان و خوازیاری ئەوەن پەیوەندی بەردەوام و دۆستانە لەنێوان هەردولادا هەبێت..
 لەودیدارەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پیرۆزبایی حکومەت و وڵاتی ئیماراتی کردو رونیکردەوە کەحکومەتی هەرێم کار بۆ درێژەپێدانی پەیوەندیەکی دۆستانەو هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتان دەکات، بەشێوەیەک کەلەبەرژەوەندی هەردولادا بێت، ئاماژەی بەوەشدا بەهۆی سەقامگیری باری ئاسایش و بوونی ژینگەیەکی لەبار لەکوردستاندا، کۆمپانیاو وەبەرهێنە ئیماراتیەکان دەتوانن رووی تێبکەن و بیکەنە دەروازەیەکی گرنگی هەموو ناوچەکانی تری عیراق.

  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.