English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەکۆبوونەوەکانیدا لەبەغدا جەخت لەسەر پابەندبوونی حکومەتەکی بەدەستوورەوە دەکات

لە سەردانێکدا بۆ بەغدای پایتەخت کە چه ند ڕۆژیکی خایاند(8/12/2009-12/12/2009) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوکتۆر بەرهم سالح چەند چاوپێکەوتنێکی گرنگی لەگەڵ بەرپرسە عیراقییەکاندا ئەنجامداو، لەگەڵ سەرۆَک وەزیران نوری المالکی وهەردوو جێکری سەرۆک کۆمار عادل عبدالمهدی و تارق الهاشمی و وەزیرانی بەرگری و ئاسایشی نیشتیمانیدا باسی لەهەموو مەسەلەکانی هەڵواسراوەکانی نێوان حکومەتی فێدرال و هەرێمدا کرد.
بیرو بۆچوونەکان لەنێوان هەردوولادا لەکەش و هەوایەکی ئیجابی و پڕ متمانەدا ئاڵوگۆڕ کران و پەیوەست بوون بەدەستوورەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ کێشە هەڵواسراوەکان جێی سەرنجی هەموو لایەک بوو. هەروەها تاکید لەسەر دوورکەوتنەوە لە سیجالاتی ناو ڕاگەیاندنەکان کرایەوەو ئەوەش خرایە پێش چاو کە پرۆسەی سیاسی لەعیراق پێویستی بەوریای هەیە و پاراستنی لەهەر مەترسییەک و هاوڕایی و یەک هەڵوێستی هەردوو حوکومەت لەم بارەیەوە خرایە ڕوو
دوکتۆر بەرهەم ساڵح لەگەڵ بەرپرسە عیراقییەکاندا باسی لەمەسەلەی هێزەکان پێشمەرگەش کردو و تاکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێ هێزی پێشمەرگە وەک پاسەوانی سنووری هەرێم تەماشا بکرێت و ببێتە بەشێک لە مەنزوومەی پارێزگاری نیشتیمانی لەوڵاتدا. چوونکە هێزی پێشمەرگە ڕۆڵێکی گرنگی لەپارێزگاری کردن لەئاسایشی وڵات و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا هەیە. لەبەرامبەردا پێویستە لەسەر حکومەتی فێدرالی پابەندبێت بەکاری لۆجیستی و ئامادەکردن و دابینکردنی کەرەستەی سەربازی بۆ ئەم هێزە.
لەلایەکی ترەوە کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەپرسەگەورەکانی عیراقدا مەسەلەی بەرهەمێنانی نەوتیان خستە بەردەم باس و لێکۆڵینەوەو تاکید لەسەر ئەوە کرایەوە کە نەوتی هەرێم لەبەرژەوەندی هەموو عیراقدایە و پێویستە چارەسەی شیاو بۆ کێشە هەڵواسراوەکان لەم بارەیەوە بدۆزرێتەوەو "مستحقات"ی کۆمپانیا بیانییەکان کەلەبواری وەبەرهێنانی نەوتدا لە کوردستاندا کاریان کردووە بدرێن. هەروەها جەخت لەسەر کارکردن لەپێناو میکانیزمێکی یاساییدا بۆ ئەم مەسەلەیە کرا. 
دوکتۆر ساڵح لەکۆبوونەوەکانیدا جەختی لەسەر لەسەر پابەندی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستانی بە دەستوورو خاڵەهاوبەشە نیشتیمانییەکانەوە کرد بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفتەکانی نێوان حکومەتی فێدرال و هەرێم . هەروەها ئەوەی خستە ڕوو کە ئەو هێڵە نیشتیمانیانەی سەرۆکی هەرێم مەسعوود بارزانی کێشاویەتی و حکومەتی پێشووی هەرێم بەسەرۆکایەتی نێچرەڤان بارزانی لەسەری کاری بەرنامەی ئێستای حکومەتی هەرێمە وجێگەی ڕەزامەندی سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان بووە
لەسەر ڕۆشنایی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە بەغدا وا چاوەڕوان دەکرێ لیژنەکانی هەردوو لا دەست بەکارەکانیان بکەن، ئەوەش لە پێناو دانانی چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکان بەشێوەیەک لەگەڵ دەستووری عیراقدا بگونجێت

  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.