English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

لەکۆبوونەوەیەدا لەگەڵ وەزیری ناوخۆی تورکیا دوکتور بەرهەم ساڵح جەخت لەسەر کردنەوەی ناوچەیەکی بازاری ئازاد لە زاخۆ دەکاتەوە

ئەمرو ٢١/١٢/٢٠٠٩وەزیرى ناوخۆى تورکیا "بەشیر ئاتاڵاى" بە سەردانێک گەیشتە پليتەختی هەريمی كوردستان هەولێر و لەگەڵ سەرۆکى حکومەت و چەند لایەنێکى بەرپرس کۆبۆوە و تيايدا تەکید کرایەوە کە پێویستە هەردوو لای گرینگى بە پەیوەندى نێوانیان و ناوچەکە بدەن و پەلەبکرێت لەکردنەوەى ناوچەى بازاڕى ئازاد لە زاخۆ.

لەو بارەیەوە توانا ئەحمەد بەرپرسی نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاند لە کۆبونەوەکەدا باس لە پەیوەندى هەردوو وڵاتى تورکیا و هەرێمى کوردستان و عیراق و ناوچەکە بە گشتى کرا و سەرۆکى حکومەت هەرێم تاکیدى کردەوە کە پێویستە رێز لە دەستور و یاسا و پەیوەندییەکانى هەردوولا بگیردرێت.

ئەوەشی وت لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکى حکومەت داواى کرد پەلە بکرێت لە کردنەوە و دامەزارندنى بازارى ئازادى بازرگانى لە زاخۆ کە پێشوو تر بریارى لەسەر درابوو.

توانا ئەحمەد وتى وەزیرى دەرەوەى تورکیا تەکیدى لەوە کردۆتەوە کە نابێت هەرێمى کوردستان وەکو پێگەیەک بەکار بێت بۆ دەست درێژى کردن لەسەر وڵاتانى دراوسێ، هەروەها وتویەتى کە حکومەتى تورکیا بە گرنگییەوە لە پەیوەندى هەردوو لایەن دەروانێت. وتیشى سەرۆکی حکوومەتی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە هەموو کێشەکان بەڕێگای گفتوگۆ چارەسەر بکرێت.

  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.