|
ئەمڕۆ
21/12/2009 ئەنجومەنی
وەزیرانی هەرێم بەسەرپەرشتی د.
بەرهەم
ئەحمەد ساڵح سەرۆکی حکومەت و بەئامادەبوونی
ئازاد بەرواری جێگری سەرۆکی حکومەت
کۆبووە، سەرەڕای هەڵسەنگاندنی سەردانی
رەسمی سەرۆکی حکومەت، هەردوو پڕۆژە یاسای
دەستەی نەزاهەو سزاکانی هێزی ئاسایشی
ناوخۆ پەسەندکران، پشتیوانی ئەنجومەنی
وەزیرانیش بۆ وەزارەتی کارەبا دوپاتکرایەوەو
جەژنەکانی برا ئێزیدیەکانیش بەپشووی
رەسمی ئیزێدیەکان دیاری کران.
سەرەتای
کۆبوونەوەکە د.سالح
وردەکاری سەردانە رەسمیەکەی وەفدی حکومەتی
هەرێمی باسکردو وتی:
بەلێپسراوانی
کۆماری ئیسلامی ئێرانمان راگەیاند:
هەڵوێستی
رەسمی هەرێمی کوردستان بریتیە لەگرنگیدان
بەپەیوەندیەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ،
رونیشمان کردەوە کەبە کردەوە دەرکەوت
هەرێمی کوردستان هۆکارێکی گرنگی ئارامی
و ئاسایشی ناوچەکەیە، دەشکرێ هەرێمی
کوردستان وەکو دەروازەیەکی گرنگی عیراق
سەیر بکرێت، سەرۆکی حکومەت ئامژەی بەوەشدا
کەئەو پەیوەندی نێوان هەرێم و کۆماری
ئیسلامی لەکابینەی پێشوو بەوردی کاری
لەسەرکرابوو لەوبارەیەوە د.بەرهەم
روونیکردەوە ئەو هەنگاوەی ئێمە تەواوکاری
هەنگاوەکانی بەڕێز نێچیرڤان بارزانیە،
کەدەرەنجامی گرنگی لێکەوتۆتەوە.
سەرۆکی
حکومەت سەبارەت بەسەردانەکەی خۆی بۆ
کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی بەوەکرد
کەهەردولا کۆک بوون لەسەر گەشەپێدانی
ئابووری و بازرگانی گەشەپێدانی خاڵە
سنووریەکان و دروستکردنی ناوچەی پیشەسازی
و بازرگانی، جگە لەناردنی خوێندکارانی
کوردستان بۆ زانکۆکانی ئیران.
هەر
لەو کۆبوونەوەیەدا یاسای سزادانی هێزەکانی
ئاسایشی ناوخۆ پەسەندکراو پڕۆژە یاسای
پێکهێنانی دەستەی نەزاهەش گفتوگۆی
لەبارەوە کرا، کەلەکارنامەی حکومەتدا
ئاماژەی پێکراوەو یەکێکیش بووە لەبەڵێنەکانی
هەڵمەتی هەڵبژاردن و ئامانج لێی
رووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و دانانی
بنەمایەکی ئیداری شەفافە لەدامودەزگاکانی
هەرێم بەدەسەڵاتەکانی یاسادانان و
جێبەجێکردن و دادوەریەوە لەرێگەی رێوشوێنی
یاساییەوە جگە لەجێگیر کردن و بەهێزکردنی
رەفتاری ئیداری کارمەندانی حکومەت و
هاندانیان بۆ باشتر بەڕێوەبەردنی
کارەکانیان، هەر بەگوێرەی ئەو یاسایە
دەبێ سەرجەم بەپرسە باڵاکانی حکومەت
سەروەت و سامانی خۆیان ئاشکرا بکەن،
تەوەرێکی
تری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بریتی
بوو لە پەسەندکردنی داواکاریەکی وەزارەتی
ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەبارەت
بەداواکاری برا ئێزیدیەکان کەجەژنەکانیان
بکرێتە پشووی رەسمی ئێزێدیەکان، بەگوێرەی
نووسراوەکەی وەزارەتی ئەوقاف جەژنەکانی
جەماو چلەی هاوین و سەری ساڵ و رۆژوو
دیاریکراون و ئەنجومەنی وەزیرانیش
رەزامەندی لەسەر دەربڕی.
لەکۆبوونەوەی
ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیار درا
بەسەرفکردنی تێچووی خوێندنی ساڵانەی کچ
و کوڕی شەهیدان لەزانکۆکانی ئێواران و
ئەهلیەکاندا وەکو هەنگاوێک بۆ خزمەتکردنی
کەسوکاری شەهیدان و پێگەیاندنیان.
سەبارەت
بەچارەسەرکردنی گرفتی کارەباش وەزیری
کارەبا راپۆرتێکی سەبارەت بەهۆکارەکانی
گرفتەکە خستەروو، سەرۆکی حکومەت و جێگری
سەرۆکی حکومەت هەموو پشتیوانیەکی ئەنجومەنی
وەزیرانیان بۆ وەزارەتی کارەبا دووپاتکردەوەو
وەزیری کارەبایان راسپارد رێوشوێنی
پێویست بگرێتە بەر بۆ چارەسەرکردنی
کێشەکان و گەیاندنی بڕە کارەبای پێویست
بۆ هاووڵاتیان، لەو چوارچێوەیەدا ئەنجومەنی
وەزیران رەزمەندی نیشاندا بەدابینکردنی
پێداویستیەکان و هاندانی ئەو کارمەندانەی
کەپارەی کارەبا کۆدەکەنەوە، سەرەرای
چالاککلادنی تیمەکانی چاک کردنەوەی سەر
بەوەزارەتی ناوبراو..
|