English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Media News and Articles

بەرهەم سالح :بەرژەوەندی نێوان عیراق و کوەیت لە سیستەمێکی دەستووری دیموکراسیدا بەرجەستە دەبێت
عن صحيفة "الرأي" الكويتية
 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی ئەوە دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان رازی نابێت هیچ لایەک دەسبخاتە کاروباری ناوخۆی عیراق و هەرێمەوە و بەهەمانشێوەش هەرێم دەستوەرناداتە کاروبارى ناوخۆى وڵاتانی دراوسێ و دەشڵێت: "حکومەتى هەرێمى کوردستان پابەندە بە بنەماکانى یاسای نێودەوڵەتى ء دەستوەرنەدان لەکاروبارى ناوخۆیى دراوسێکانمان".
لمیانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەلڕ رۆژنامەی "الرڕی" کوێتی، دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان تیشک دەخاتە سەر چەند مەسەلەیەکی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی تایبەت بە عیراق و هەرێمی کوردستان، ئەمەش دەقی چاوپێکەوتنەکەیە.

*ئاستى پەیوەندیەکانى کوێتء عێراق چۆن دەخوێننەوە، هەڵسەنگاندنتان بۆ راگەیاندنى کوێتى چۆنە؟
-راگەیاندنى کوێتى راگەیاندنێکى پێشکەوتووە، کوێتیش بەدرێژایی مێژووى نوێ، ئەزموونێکی سەرکەوتووی لەبواری راگەیاندندا هەبوە، من بە شەخسی هەردەم باس لەوە دەکەم ء ئاماژەى بۆ دەکەم، بێگومان ئێمەش لەعێراق ء هەرێمى کوردستان لەگەڵ هەندێک لەکەناڵەکانى راگەیاندنەکان کار دەکەین بە حوکمی ئەو کارکردنەش داوا لەو کەناڵانە دەکەین سوود لەئەزمونی راگەیاندنى کوێتى وەربگرن، رۆژنامە کوێتیەکانیش بەراستى رۆژنامەیەکی چەسپاو و دامەزراون، بوونێکى چاکیان لەسەر گۆڕەپانى راگەیاندنى عەرەبیدا هەیە. سەبارەت بەپەیوەندی نێوان عێراق ء کوێت، پەیوەندیەکى برایانە و خۆشەویستیە، پەیوەندی عێراق-کوێتیش دەبێت لەسەر بنەمایەکى چەسپاو بنیاتبنرێت، بەداخێکی زۆرەوە ئەو پەیوەندیە لەقۆناغی رابردوودا هەندێک گرژی بەخۆوە بینی، ئەمەش زیان بەهەردوو وڵات دەگەیەنێت، ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ مێژووییەکی نزیکیش دەبینین گەلى عێراق زیانێکى زۆرى پێگەیشتووە لەلایەن رژێمى سەدام حسێن ء گەلى کوێتیش زیانێکى گەورەی لەلایەن سەدامەوە بەرکەوت، وای دەبینین بەرژەوەندی هەردوو گەلى عێراق ء کوێت لە پاراستنی سستمى دەستوریى دیموکراتیی فیدرالی لەعێراق ء رێگرتن لەگەڕاندنەوەى سەرکوتکردندا رەنگ دەداتەوە.
کورد لەقوربانیە سەرەتاییەکانى ئەو رژێمە سەرکوتکەرەدایە کە حوکمی عێراقی دەکرد، باشیش لەنەهامەتیەکانى برا کوێتیەکانیان تێدەگات، بەویژدانەوە (بیڵێین) زۆربەی زۆری گەلی عێراق لەو نەهامەتیانەی کوێت تێدەگەن، بەڵام گومان لەوەشدا نیە هەندێک دەنگ هەن کە دەیانەوێت کەشی نێوان عێراق ء کوێت لێڵ بکەن، بۆیە لەسەر کەسە ژیرەکانى هەردوو گەل ء سەرکردەکان(ی هەردوولا) پێویستە هەموو هەوڵێکى خۆیان بخەنە گەڕ لەپێناوى پاککردنەوەى کەشی نێوان هەردوو وڵاتء هەوڵ بدەن کەرێگە نەدان بەهیچ لایەنێک بیەوێت تێوەمان بگلێنێت لە مشتومڕێک کە وا باشترە خۆمانی لێ بەدوور بگرین، چەند میکانیزم ء چوارچێوەیەکى یاسایی نێو دەوڵەتى ء بڕیارى ئەنجومەنى ئاسایش هەیە کە هەردوو وڵات پابەندن پێی، کە بەکۆى گشتیان دەتوانرێت کێشەکانی نێوان هەردوو وڵات چارەسەر بکرێن ء یەکلایی بکرێتەوە بەشێوەیەک کە ببێتە هۆى چەسپاندنی پەیوەندیەکانى نێوان هەردوو وڵات، لێرەوە دەیڵێم ء تەئکیدیش دەکەمەوە کە بەرژەوەندیەکى بنەڕەتى هاوبەش لەنێوان عێراقیەکان ء کوێتیەکان هەیە، بەتایبەت لەنێوان کورد و کوێتیەکان، ئەو بەرژەوەندیەش لەرێگەى پارێزگاریکردن لەسستمى دەستورى دیموکراتیەوەیە کە زامنى نەگەڕانەوەى زۆرداری دەکات، ئەو زۆردارییەی لەمێژووى هاوچەرخی عێراق سەرەتا بەکورد دەستپێدەکات ء دواتر هەموو توێژەکانى کۆمەڵگاى عێراقی دەگرێتەوەو دواتر بەهاوسێکانى عێراق کۆتایى دێت، بۆیە با نەهێڵین ئەو ئەزمونە دووبارە ببێتەوە.
* تێبینی دەکرێت کرانەوە لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە نییە بەرامبەر بەوڵاتانى کەنداو، بەو پێیەى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى، ئایە هیچ پرۆژەیەکت هەیە بۆ کارا کردنى ئەم لایەنە؟
- دەڵێم رەنگە ئەم پرسیارە تا ئەندازیەک وورد نەبێت، زانیاریەکى نا ووردیشی تێدایە، من تەئکید دەکەمەوە کرانەوەمان هەیە بەرامبەر بەوڵاتانى کەنداو، سووریشین لەسەر کرانەوە بەرووى جیهانى عەرەبی ء بەتایبەتیش بەرامبەر بەوڵاتانى کەنداو، چونکە ئێمە بەشێکین لەم ناوچەیە، کوردیش بەشێکە لە پێکهاتەى کۆمەڵایەتى ء سیاسی ء ئەمنی ناوچەکە، ئێمە بەرژەوەندی راستەوخۆمان لەعێراقدا هەیە، بەرژەوەندیشمان لەسەقامگیری سستمى سیاسی دیموکراتی لەعێراقدا دەبینینەوە، بێگومان ئێمە دەمانەوێت بەردەوام پەیوەندیمان هەبێت لەگەڵ دراوسێکانماندا، کوردیش کرانەوەی زیاتر دەکات لەبەر ئەوەى عەقڵیەتیشى کراوەیە.
* ئەمە ئەوە دەگەیەنێت بەرنامەتان هەبێت بۆ سەردانى وڵاتانى کەنداو؟
-پشت بەخوا بەرنامەمان هەیە ئەگەر بارودۆخێکی گونجاو بێتە ئاراوە، چونکە ئێمە هیچ دوودڵ نین لەو مەسەلەیە، گرنگیش ئەوەیە کرانەوە هەبێت لەلایەن برایانمان و بەرامبەر بەبارودۆخى کورد و بەرامبەر بەپەیوەندیگرتن لەگەڵ کورددا، چونکە هەڵەیەکى زۆر هەیە لەنێو راگەیاندنى عەرەبیدا، یان راستر بڵێین لەنێو هەندێک ناوەندی راگەیاندنى عەرەبی و هەندێک دەنگی راگەیاندکارى باش هەن کە واقیعی کوردى دەزانن ء بەشێوەیەکى وورد تەقدیری دەکەن، بەڵام لەراستیدا هەندێک دەنگی تر هەن دەیانەوێت وا وێناى بارودۆخى ئێستای کورد بکەن گوایە کارەکتەری دابەشبوون ء ناجێگیرییە، یان کارەکتەرێکى دژ بە عەرەبە، کە ئەوەش پێچەوانەکەى راستە، جباوازییەکی مێژوویش دواى ساڵى 2003 روویدا کاتێک کورد بوونە کارەکتەرى یەکگرتنى عێراقیەکان، کوردیش هەردەم جەخت لەسەر بنەماى پەیوەندی گرتن دەکاتەوە لەگەڵ هاوسێکانیدا و کار بۆ دروستکردنى تۆڕێکى بەرژەوەندی دەکات بۆ ئەوەى عێراقى تێدابێت، کە کوردیش بەشێکە لەم سستمە هەرێمایەتیە، تۆڕێک کە لەسەر بنەماى بەرژەوەندی هاوبەش ء رەتکردنەوەى توندوتیژى ء دەستوەرنەودان لەکاروبارى ناوخۆیی و جەختکردنەوە لەسەر سەروەرى وڵاتء چەسپاندن ء قوڵکردنەوەى تێکەڵبوونى نێوان گەلانى ناوچەکە بنیاتنرابێت.
*ئێوە گرنگی بەمەسەلەى زانستى ء رۆشنبیرى ء مرۆڤایەتیش دەدەن، ئایا وتووێژتان لەگەڵ بەرپرسانى تاراندا کردووە سەبارەت بەو سێ ئەمریکیەى دواى چوونی نایاساییان بۆ ئێران دەستگیرکران؟
-بەڵێ لەو مەسەلەیەم پرسیەوە، بەڵام نامەوێت لێرەدا باسی بکەم، ئەو رووداوە لەناوچەکەى ئێمەدا بووە بۆیە بێگومان ئێمە پێوەى پەیوەستین، دەبێت ئەو مەسەلەیە بەخۆشی چارەسەر بکرێت، چەند تۆمەتێکیش ئاراستەى ئەو گیراوە ئەمریکیانە کراوە، بەڵام هیوادارین چارەسەرێکى گونجاو بۆ مەسەلەکە بدۆزرێتەوە.
*هیچ هیوایەک هەیە بۆ ئازادکردنیان لەلایەن تارانەوە؟
-نامەوێت لێرەدا هیچ شتێک لەسەر ئەو مەسەلەیە بڵێم.
*ئامانجەکانى سەردانتان بۆ ئێران چی بوو، ئەى ئایا ئەنجامەکانی چیبوون؟
-مەبەست لەسەردانەکەمان بەردەوامیدانە بەپەیوەندیمان لەگەڵ دراوسێکانماندا و کۆمارى ئیسلامى ئێرانیش دراوسێیەکى گرنگی هەرێمی کوردستان ء عێراقە، دواى ئەوەى پۆستى سەرۆک وەزیرانیشم وەرگرت لەهەرێمى کوردستان بەسوپاسەوە داوەتنامەیەکم لەسەرکردایەتى ئێرانەوە پێگەیشت بۆ سەردانکردنى تاران بەئامانجى وتووێژکردن سەبارەت بەپەیوەندیە دوو قۆڵیەکانى نێوان تاران ء هەولێر، لەسەردانەکەدا وێنایەکم پێشکەش بەو بەرپرسە ئێرانیانە کرد کە چاوم پێکەوتن، سەبارەت بەو بانگەشانەى باس لەوە دەکەن گوایە کوردستان ء بارودۆخى ئێستای کورد پێکهاتەیەکى ئیزعاج کردنء دروستکەرى کێشەیە لەناوچەکە، هەروەها وا وێناى کورد دەکەن گوایە فاکتەرێکى ناسەقامگیری ناوچەکەیە، لەکاتێکدا واقیع پێچەوانەى ئەو بۆچوون ء بانگەشانەیە، رۆژانیش دەریخست کە بارودۆخى کوردی ئێستا و سەقامگیرى ئەو بارودۆخەى کورد فاکتەرێکە بۆ سەقامگیرى هەموو ناوچەکە، ئێمە دەمانەوێت هەموو تواناى خۆمان ء بارودۆخى ئێستامان بخەینە خزمەت بنیاتنانەوە و باشکردنى حاڵەتى بژێوى هاووڵاتیانمان، وای دەبینین هیواکانمان نایەنە دی ئەگەر لەگەڵ دراوسێکانماندا بەردەوامی بەپەیوەندیەکانمان نەدەین، ئێمە بەشێکین لەعێراق ء بەشێکین لەسستمی دەستورى ء یاسایى دەوڵەتى عێراق، جموجوڵی ئێمەش لەچوارچێوەى ئەو پرۆژەیەدا دێت کە پاڵپشتى لەعێراقێکى سەقامگیر لەخۆى و دراوسێکانی دەکات، دەمانەوێت حاڵەتێکى پەیوەندی جێگیر دروست بکەین ، بەردەوامی پەیوەندیەکانمان لەگەڵ دراوسێکانماندا لەسەر بنەماى بەرژەوەندی هاوبەش ء رێزگرتن لەبەرژەوەندی هەردوولامان بێت، هەروەها بنیاتنراو بێت لەسەر بنەماى سەروەرى نیشتمانى ء دەستوەرنەدان لەکاروبارى ناوخۆیى، کە هەموو ئەم مەسەلانەش بەبەرژەوەندى گەلانمان لەناوچەکە دەشکێتەوە.
من بەووردى گفتوگۆم لەگەڵ هەریەک لەمەحمود ئەحمەدی نەژادی سەرۆک کۆمار و عەلی لاریجانی سەرۆکى پەرلەمان ء سەعید جەلیلی سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى ئاسایشی نەتەوەیى ء مەنوچەهر موتەکی وەزیرى دەرەوە و مەهدی غەزەنفەری وەزیرى بازرگانى ء ژمارەیەکى ترى گەورە بەرپرسانى ئێران کرد، گفتوگۆمان کرد بۆ گەیشتن بەپەیوەندی ئابوورى ء رۆشنبیری نێوانمان بۆ ئاستێکى بەرزتر، کە بێگومان ئەمەش دەبێت لەسەر بنەماى بەرژەوەندی ء ئاسایشی هاوبەش بنیاتنراو بێت.
بەتایبەتیتریش ئەمن ء ئاسایشی ئێمە ناکرێت جیابکرێتەوە لەئاسایشی ئەم ناوچەیە، ئێمە رازی نابین تەجاوز بکرێتە سەر هیچ دراوسێیەکمان بەڵام لەبەرامبەریشدا رازی نابین بکرێینە ئامانج لەلایەن هیچ لایەنێکەوە، گرنگ ئەوەیە بەردەوامی بدەین بەپەیوەندی نێوانمان ء مامەڵە پێکەوە بکەین لەپێناوی بنیاتنانی ئاسایشێکى درێژخایەن ء ناوچەیەکى سەقامگیری گەشەکردوو بۆ خۆمانء بۆ دراوسێکانمان.
*ئێوە باس لەئاسایشی خۆتان ء ئاسایشی هاوسێکانتان دەکەن لەکاتێکدا هێشتا کێشەکانی ئێران ء هەرێمى کوردستان بەردەوامە، بەهۆى بوونى بنکەو بارەگاکانی حزبی پژاک لەنێو خاکى هەرێمى کوردستان ء ئەنجامدانى کردەوەى چەکدارى لەهەرێمەوە بۆ سەر خاکی ئێران، زۆرجاریش ئێران بۆ وەڵامى ئەو هێرشانە بەتۆپ بۆردومانى بنکە و پێگەکانى ئەو حزبە دەکات لەهەرێمەکە، چارەسەر چیە؟
-زۆر بەراشکاوانە باسی ئەو مەسەلەیەم کردوو وتم چارەسەرکردنى ئەو خروقات ء کێشە ئەمنیانە ناکرێت ء ئەنجامى نابێت ئەگەر بەهاریکارى ء هەماهەنگی هاوبەش نەبێت، هەر کارێکى تاک لایەنە لەو رووەوە سوودی نابێت، نەبەبۆردومان ء نە بەغەیرى بۆردومانیش، لاى خۆمانەوە پابەندین بەرێگەگرتن لەهەر لایەنێک بۆ بەکارهێنانى خاکمان بۆ لێدانى دراوسێکانمان یان دروستکردنى مەترسی بۆ سەر ئەمن ء ئاسایشیان، ئەمەش هەڵوێستى ئێمەیە، بەڵام ئەمە واتاى ئەوە ناگەیەنێت لەچەند ناوچەیەکى شاخاوی سەختدا چەکدار نەبێت کە جاروبار لێرەوە دزە بکەن بۆ ئەوێ، چارەسەرەکە لەوەدایە هەماهەنگی و هاریکارى یەکترى بکرێت لەبوارە جۆراوجۆرەکاندا، ئێمە لەسەردانەکەدا گفتوگۆ وتووێژمان سەبارەت بە میکانیزم ء چۆنێتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم مەسەلەیەدا کرد.
*بەبۆچوونى ئێوە پەرچەکردارى راى گشتى ناوخۆیى هەرێمەکە چۆن دەبێت، بەرامبەر بە رووبەروونەوەى ئێوە لەگەڵ حزبە جوداخوازەکاندا کە لەنەتەوەى خۆتانن واتا کوردن؟
-ئێمە دەستوەرنادەینە کاروبارى ناوخۆى دراوسێ کوردەکانمان لەئێران بێت یان لەتورکیا، چونکە ئەوان تایبەتمەندێتى خۆیان هەیە و ئەوەش بێگومان مەسەلەیەکى گرنگە، لەحکومەتى هەرێمى کوردستانیش پابەندین بەبنەماکانى یاسای نێودەوڵەتى ء دەستوەرنەدان لەکاروبارى ناوخۆیى دراوسێکانمان، ئەگەر شتێک هەبێت کە ببێتە هۆکارى سەقامگیرى ء بچێتە بەرژەوەندی خەڵکەوە ئەوا بێگومان ئێمە دەیکەین، کاتێک رای گشتى لەهەرێمى کوردستان رازی نابێت لێمان کە ببینە ئامڕازێک بۆ لێدانى بەرژەوەندی کەسانی تر، بەکوردیشەوە، ئەوا رازیش نابێت ئەوانى تر خاکى هەرێم بەکاربهێنن و سەقامگیرى ناوچەکە بخەنە مەترسیەوە، ئێمە دەمانەوێت ئەو کێشانە بەئاشتیانە چارەسەر بکرێت، بەو کەسانەش دەڵێین بوونیان لەناوچەکانمان ء بەکارهێنانى ناوچەکانمان وەکو بنکەیەک بۆ لێدانى ئەوانی تر جێی قبوڵکردن نیە و بەتەواوى رەتی دەکەینەوە، چونکە ئەو بەکارهێنانە پێچەوانەى بەرژەوەندی ئێمەو بنەماى یاسایی و چەمکی سەروەرییە.
*خوێندنەوەى ئێوە بۆ خروقاتە ئەمنیەکانى ئەم دواییەى عێراق چیە؟
-ئەو خروقاتانە جێگەى نیگەرانییە، دەبێت نیگەران بین ء بەکەم نەڕوانینە ئاستى ئەو تیرۆرەى رووبەروومان دەبێتەوە، ئێمە بەرەو وەرزی هەڵبژاردن دەچین ء مشتومڕ و رکابەرى سیاسیش لەگەڵ هەموو پرۆسەیەکى هەڵبژاردندا هەیە، نەک بەتەنها لەعێراق بەڵکو لەزۆر جێی تریش، بڕواننە کوێت ء هەڵبژاردنەکانى تر کە لەناوچەکە دەکرێن، دەبینێت هەمووى مشتومڕى سیاسی تێدایە، بارودۆخى عێراقیش هێشتا لەقۆناغی مەترسیدایە و چەندین کێشەى سیاسی لەئارادایە، من ناوی لێدەنێم کێشەى بنیاتنان لەسستمى سیاسی ، ئەو کێشانەش تا ئێستا چارەسەر نەبوون، کێشەکانیش بەداخەوە رێگە بۆ دزە کردنى تیرۆریستان ء توندڕەوان بۆ نێو عێراق خۆش دەکەن و هەروەها هۆکارن بۆ بەردەوامبوونی تیرۆریستان لەبەرنامەى تیرۆریستانەى خۆیان، ئێستا قۆناغێکى قورسە لەمێژووى عێراق تا ئەنجامدانى هەڵبژاردنە گشتیەکانى داهاتوو، چونکە رکابەرى ء هەڵمەتى هەڵبژاردن بەتوندرین شێوە دەبێت، لەبارودۆخێکدا کە هێشتا پڕە لەکێشەى سیاسی، کە ژمارەیەک لەو کێشانە هی پێشووترن ء بۆمان ماونەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەو تەحەدا تیرۆریستی ء بەرنامە تیرۆریستیە ترسناکانەی چاوەڕوانمانن، پێویستە لەسەرو ئەو رکابەری ء مشتومڕی سیاسیانەوە بین کە دەبێتە رێگەخۆشکەر بۆ تیرۆریستان لەم قۆناغە ترسناک ء یەکلاکەرەوەى عێراقی پێدا تێدەپەڕێت، بەڵام پشت بەخوا دەتوانین مامەڵە لەگەڵ ئەم قۆناغەدا بکەین، من لێرەوە موخاتەبەى هەموو سەرکردە سیاسی ء هێزە سیاسیە سەرەکییەکانی عێراق دەکەم، کە دەبێت بەرپرسیارێتى سەرشانى خۆمان هەڵبگرین ء روبەرووى ئەو تەحەدایانە ببینەوە، یەکگرتوو بین لەگەڵ هەموو ئەو رکابەرییەى بەهۆى هەڵبژاردنەکانەوە دروست دەبن.
*لەکاتێکدا حکومەتى عێراق تۆمەتى ئاراستەى سوریا کرد بەپاڵپشتیکردن لەگروپە تیرۆریستیەکان، بەتایبەت ئەوانەى تەقینەوەکانى ئەم دواییەى بەغدایان ئەنجامدا، دەبینین عەمار حەکیم سەرۆکى ئەنجومەنى باڵای ئیسلامى عێراق سەردانى دیمەشق دەکات، لەو بڕوایەدان ئەم سەردانە لەئاستى ئەو رووداوە خوێناویانەى عێراق کەمبکاتەوە؟
-ئێمە نیگەرانین بەرامبەر بەو ئاڵۆزییەى لەپەیوەندی عێراق - سوریادا هەیە، چونکە سوریا وڵاتێکى گرنگە لەناوچەکە و ئێمە پەیوەندی مێژووییمان لەگەڵیدا هەیە، ئەوان داڵدەى ئێمەیاندا لەکاتى خەباتدا و ناتوانین ئەوە لەبیر بکەین، راستە کێشە لەپەیوەندیەکاندا هەیە، گومانیش نیە کە چەند کەسێکى جێ نارەزایى عێراق لەسوریا هەن ء جموجوڵ دەکەن ء کێشە لەپەیوەندیەکانى بەغدا و دیمەشق دروست دەکەن، نیگەرانیش هەیە بەرامبەر بەو حاڵەتە، بەڵام من دەڵێم دەبێت پەیوەندی باشی نێوان هەردوو وڵات بکرێتە بنەما ء لەسەر ئەو بنەمایەش چارەسەری کێشەکان بکەین، دوور لەمشتومڕى سیاسی، کە خزمەت بەبەرژەوەندی هاوبەشمان ناکات، سەردانەکەى سەید عەمار حەکیم وەکو ئەنجامەکەیم پێگەیشتووە گرنگ بووە، بەردەوامی پەیوەندیەکانیش دەبێت لەگەڵ برایانمان لەسوریا بمێنێت، بەتایبەت بەرژەوەندیەکانمان لەزۆر مەسەلەدا هاوبەشە، گومان لەوەشدانییە کە ناکۆکی هەیە لەبۆچوونەکان سەبارەت بەچەند مەسەلەیەک ، بەڵام بەرژەوەندی هاوبەش بنەماى سەرەکیی نێوانمانە، دەبێت بەردەوامی پەیوەندیەکانیمان بنەما بێت، گفتوگۆ و دانوستانیش باشترین رێگەچارەیە و هەر ناکۆکیەکیش هەبێت دەبێت لەرێگەى گفتوگۆو کەناڵی دیپلۆماسیەوە چارەسەر بکرێت، ئەگەر وانەکەین، ئەوا مەسەلەکان زیاتر لەوەى هەیە ئاڵۆزتر دەکەین، بەگشتى وای دەبینم سەردانەکەى عەمار حەکیم سەرکەوتوو بوو ئەنجامى باشی لێکەوتەوە.

وەرگێڕانی: گۆران فەتحی
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.