|
سەروكی حكومەتی هەریمی كوردستان د.به‌رهه‌م
ئه‌حمه‌د ساڵح له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌كانی (ئاسۆ و كوردستانی نوێ
و گۆڤاری هه‌رێمی كوردستان)دا باس له ستراتیژی كاركردنی حكومه‌ت و
ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاسای بودجه و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ
هاوڵاتیان ده‌كات.
له‌م دیداره‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت په‌نجه ده‌خاته سه‌ر گرفته‌كان و باسیش
له ڕێگه‌چاره‌كانی حكومه‌ت ده‌كات بۆ گرنگیدان به‌بواره جۆربه‌جۆره‌كان
كه حكومه‌ت به‌نیازه كاری جددی له بواره‌كانی كشتوكاڵ و خوێندن و
نیشته‌جێكردن بكات، سه‌ره‌ڕای گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم
به‌دنیای ده‌ره‌وه.
د.به‌رهه‌م ساڵح كه تا ئێوارانێكی دره‌نگ له ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیراندا سه‌رقاڵی كاركردن و ڕاییكردنی كاروباره‌كانی
حكومه‌ته‌كه‌یه‌تی، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ كردینه‌وه هه‌ندێ پرسیاری گرنگ
و تایبه‌تی ڕووبه‌ڕووبكه‌ینه‌وه:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م قۆناغه‌دا ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆی له‌چیدا ده‌بینێته‌وه و ئه‌وله‌ویه‌ت به‌چی ده‌دات؟
-ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێم ستراتیژی كاركردنمان بۆ چه‌ند ته‌وه‌رێك
دابه‌شكردووه، هه‌وڵده‌ده‌ین به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ كۆمه‌ڵێك كاری جدی
ئه‌نجام بده‌ین و گرنگیدانی حكومه‌ت بۆ ناوچه‌كان و بواره‌كان به‌گوێره‌ی
پێویستییه‌كانی ئێستا دابه‌ش بكه‌ین، كه بێگومان بایه‌خێكی تایبه‌ت
به‌بواری خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی ده‌ده‌ین، سه‌ره‌ڕای نیشته‌جێكردن و
ڕێگاوبان و خوێندن و ته‌ندروستی و كشتوكاڵ، سه‌باره‌ت به‌كاره‌باش
كابینه‌ی پێشوو گرنگی زۆری پێداو گرفته‌كه‌ی تاڕاده‌یه‌ك چاره‌سه‌ر كرد،
ئێمه‌ش خه‌ریكی ئه‌وه‌ین چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بكه‌ین تاكو كاره‌بای
پێویست به‌خه‌ڵك بدرێت.
له‌بواری نیشته‌جێكردن، پلانمان وایه درێژه به‌هه‌مان سیاسه‌تی كابینه‌ی
پێشوو بده‌ین و زیاتریش گه‌شه‌ی پێبده‌ین، به‌دابینكردنی پاره‌ی زیاتر بۆ
سندوقی نیشته‌جێكردن تاكو هاوڵاتیان بتوانن به‌نرخێكی گونجاو ببنه
خاوه‌نی خانووی خۆیان، حكومه‌تی هه‌رێم به‌گشتی بایه‌خ به‌وه‌به‌رهێنان
ده‌دات له‌بواری نیشته‌جێكردن و كارئاسانی پێویست له‌و باره‌یه‌وه
ئه‌نجام ده‌دات.
هه‌روه‌ها ئێمه كشتوكاڵ به‌كه‌رتێكی سه‌ره‌كی و گرنگ ده‌زانین، چونكه
وڵاته‌كه‌مان وڵاتێكی كشتوكاڵییه و بنه‌مای دروستكردنی كه‌رتێكی كشتوكاڵی
باشمان هه‌یه گه‌ر به‌باشی كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، خۆشتان ده‌زانن له‌سه‌ر
ئاستی دنیا گرنگی زۆر به‌بواری كشتوكاڵ ده‌درێت و جۆره‌ها پێشكه‌وتنی
ته‌كنۆلۆژی نه‌وعی تێدا به‌ده‌ستهاتووه، بۆیه ئێمه‌ش كارده‌كه‌ین بۆ
گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ، له‌به‌رنامه‌ماندایه گرنگی زۆری پێبده‌ین،
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئابووریشمان بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
ته‌رخانكرد و به‌وردی دیراسه‌ی ئه‌و پلانه‌مان كرد.
له پاڵ ئه‌مانه‌دا ده‌مانه‌وێت گه‌شه به‌بواری پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان
و بازرگانی بده‌ین، كار بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین ژینگه‌یه‌كی یاسایی بۆ
ڕاكێشانی سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌كی بخوڵقێنین، سه‌ره‌ڕای كاركردنمان بۆ
كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی ئازاد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ،
له‌دیدارماندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌وردی
باسمان له‌و مه‌سه‌لانه كرد و ئه‌وانیش به‌لایانه‌وه گرنگ بوو و
ئاماده‌یی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیان ده‌ربڕی، له‌وباره‌یه‌وه لیژنه‌ی
تایبه‌تمان دروستكردووه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین بخرێته بواری
جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌زاخۆش به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا
له‌هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی و بازرگانیداین و به‌ئومێدی
ئه‌وه‌ین په‌له‌ی لێبكرێت، ئه‌و ئاڵوگۆڕه بازرگانیه‌ی له‌هه‌رێمه‌وه
تێده‌په‌ڕێت مایه‌ی ئه‌وه‌یه له‌سه‌ری بووه‌ستین و سوودی لێ ببینین.
جه‌نابت وا ناسراویت كه بایه‌خی تایبه‌تت هه‌یه به‌بواری گه‌شه‌پێدانی
مرۆیی و گرنگیدان به‌زانست به‌گشتی، له‌و باره‌یه‌وه پلانتان چییه؟
- وه‌ك له‌كارنامه‌ی حكومه‌تدا هاتووه ئێمه گرنگی تایبه‌ت به‌بواری
په‌روه‌رده و خوێندن ده‌ده‌ین، له هه‌وڵی گۆڕینی سیستمی خوێندنی
باڵاداین و ده‌مانه‌وێت سه‌ربه‌خۆیی زانستی ئه‌كادیمی به‌زانكۆكان بده‌ین
و وایان لێ بكه‌ین ڕۆڵی شیاوتر و كاریگه‌رتر ببینن، تاكو بتوانن
به‌گوێره‌ی پێداویستی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان و بازاڕی وڵاتی خۆمان كادیری لێهاتوو
پێبگه‌یه‌نن كه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگا و خوێندنگا
پیشه‌ییه‌كان كه خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن ته‌نها به‌بڕوانامه‌كانیانه‌وه
نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه، به‌ڵكو هه‌موویان ببنه خاوه‌ن شاره‌زاییه‌كی زانستی
وا كه خۆیان و حكومه‌ت و كۆمه‌ڵ به‌گشتی سوود له‌توانایان وه‌ربگرێت،
هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش هه‌نگاوی جیدی ده‌نێین بۆ پێگه‌یاندنی كادیری
پسپۆڕ و شاره‌زا به‌زانستی ئه‌م سه‌رده‌مه، ئێمه پێمانوایه ئه‌مه
بایه‌خدانیشه به‌گه‌نجان و لاوان كه توێژێكی گرنگی وڵاته‌كه‌مانن.
له‌بواری په‌روه‌رده‌ش به‌هه‌مان شێوه گرنگی هه‌مه‌چه‌شن به په‌روه‌رده
ده‌ده‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ قۆناغی ئێستای گه‌شه‌سه‌ندنی زانستی و
پێداویستی كوردستانی بگونجێنین، سه‌ره‌ڕای بایه‌خدانی زۆرمان
به‌ته‌ندروستی.
به‌ڕای جه‌نابت پڕۆژه‌یاسای بودجه كه‌ی ته‌واو ده‌بێت و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت؟
-هیوادارین له‌سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی ساڵی داهاتوودا ته‌واو ببێت،
مه‌به‌ستمان بوو زووتر ته‌واوی بكه‌ین، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هۆكار دوایانخست،
سه‌ره‌كیترینیان ئیقرار نه‌كردنی بودجه‌یه له به‌غدا، هه‌روه‌ها یه‌كلا
نه‌بوونه‌وه‌ی قانوونی ته‌مویلی حزبه‌كان، چاوه‌ڕێین ئه‌و گرفتانه
چاره‌سه‌ر ببن.
ئێمه به‌رده‌وامین له‌سه‌ر كاركردن بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه،
دوای گه‌ڵاڵه‌كردنی، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا دیراسه‌ی
ده‌كه‌ین و دواتر پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستانی ده‌كه‌ین، ئێمه
له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رنامه‌ی ئه‌وه‌مان داناوه نه‌فه‌قاتی
ته‌شغیلی حكومه‌ت له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی حكومه‌ت
كه‌مبكه‌ینه‌وه و بیگوازینه‌وه بۆ خه‌رجی وه‌به‌رهێنان، مه‌به‌ستی ئێمه
له‌و هه‌نگاوه ده‌ستكاریكردنی مووچه و مافی فه‌رمانبه‌ران نییه، به‌ڵكو
كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی ناپێویسته.
چه‌ند كێشه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی
ماونه‌ته‌وه، وه‌كو مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه‌و نه‌وت و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی
140ی ده‌ستووری عیراق، بۆ چاره‌سه‌ركردنیان سه‌ردانی به‌غداتان كرد،
ڕاسته هێڵه گشتییه‌كانی له میدیاكان باسی لێوه كرا به‌و پێیه‌ش
سه‌ردانه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو، ئه‌گه‌ر بكرێ لێره‌دا هه‌ندێ ورده‌كاری
ترمان بۆ باس بكه‌یت؟
- سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بده‌م كابینه‌ی پێشوو هه‌وڵی
زۆری‌دا ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن، چه‌ند جارێك كاك نێچیرڤان بارزانی
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی به‌غدای كرد و چه‌ند كێشه‌یه‌ك
چاره‌سه‌ركران، من و كاك نێچیر له‌یه‌كه‌وه نزیكین و له‌چه‌ندین
مه‌سه‌له‌دا بیركردنه‌وه‌مان وه‌كو یه‌كه‌و ماوه‌یه‌كی زۆریشه له‌و
سۆنگه‌یه‌وه هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ین و به‌یه‌كیشه‌وه كارده‌كه‌ین، له‌و
باره‌یه‌وه ئه‌و ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی بونیات نا، ئێمه كار بۆ
گه‌شه‌پێدانی ده‌سكه‌وته‌كان ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌موكوڕیه‌كانیش
چاره‌سه‌ر بكه‌ین، واتا ته‌واوكه‌ری یه‌كترین، ئێمه له‌سه‌ر ته‌لاری
ده‌سكه‌وته‌كانی كابینه‌ی پێشوو كارده‌كه‌ین و له‌هه‌وڵی كه‌ڵه‌كه‌كردنی
ده‌سكه‌وتی تر و خزمه‌تگوزاری زیاترین بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك كه شایسته‌ی
هه‌موو جۆره خزمه‌تكردنێكن، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئیشاره‌تدان
به‌ده‌سكه‌وته‌كانی كابینه‌ی پێشوو و هه‌وڵه‌كانیان له‌جێی خۆیدایه.
من به‌سه‌ردانێكی تایبه‌ت چوومه به‌غدا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی
عیراق چوارچێوه‌یه‌كمان دانا بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان، ئێمه ته‌ئكیدمان
كرده‌وه ده‌ستوور كێشه‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، واتا ده‌ستوور
مه‌رجه‌عی كاركردنمانه، دوای سه‌ردانی وه‌زیری دارایی عیراق بۆ هه‌ولێر
هه‌ندێك له‌كێشه داراییه‌كان چاره‌سه‌ركران، به‌شێك له‌بودجه‌ی هه‌رێم
كه له به‌غدا گلدرابووه‌وه ڕه‌وانه‌كرایه‌وه، ئومێدیشمان وایه ئه‌و
بڕه پاره‌یه‌ی له بودجه‌ی ساڵی 2008 بڕاوه بگه‌ڕێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتین وه‌فدێكی پسپۆڕی
عیراق بێته هه‌رێم و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لایه‌نه
په‌یوه‌ندیداره‌كان چوارچێوه‌یه‌ك دابنێن بۆ چاره‌سه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر
بڕیاری لێ بده‌ین، تائه‌و كاته وا ڕێككه‌وتین هه‌ندێ مسته‌حه‌قاتی مالی
بۆ هه‌رێم سه‌رف بكرێت، هه‌روا گه‌یشتینه ته‌فاهومێكی سێ قۆڵی له‌نێوان
حكومه‌تی عیراق و هێزه‌كانی ئه‌مریكا و حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دانانی
ڕێوشوێنی پاراستنی ئه‌منیه‌تی ناوچه دابڕاوه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و
ناوچانه له‌هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان پارێزراو بن و خزمه‌تگوزاری
پێویستیشیان پێ بگات.
ناشمه‌وێت چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ئاسان باس بكه‌م، چونكه كۆمه‌ڵێك
ناوه‌ند هه‌ن كه بڕوایان به‌ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق نییه، ئه‌وانه
ده‌یانه‌وێت عیراق له‌ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی فیدراڵیییه‌وه بكه‌نه‌وه
ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زی.
حكومه‌ت چ گرنگییه‌ك به‌چالاكی بازرگانی و كه‌رتی تایبه‌ت ده‌دات؟
- له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونمان كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ
به‌ڵێنده‌ر و خاوه‌نكاران له هه‌ولێر ئه‌نجام دا، دواتر له‌گه‌ڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌بانكه‌كانی هه‌رێم كۆبووینه‌وه،
ویستمان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت به‌رنامه‌یه‌ك دابڕ‌ێژین بۆ
چالاككردنی ئه‌و كه‌رته و زه‌مینه خۆشكردن بۆ به‌شداریكردن له
خزمه‌تكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ماندا، ئه‌وان هه‌ندێ پێشنیازی
گرنگیان پێشكه‌ش كرد، ئێمه له حكومه‌تدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌وانه‌ی بۆ
ئه‌و قۆناغه گرنگ و پێویستن سوودیان لێ وه‌ربگرین، وه‌كو چالاككردنی ڕۆڵی
بانكه‌كان و دابینكردنی سیوله‌ی دارایی پێویست، واتا دانانی سیستمێكی
بانكی كارا كه بتوانێ وه‌ڵامی پێداویستی بازاڕ بداته‌وه، جگه له
هاندانی كۆمپانیا خۆماڵییه‌كان كه بتوانن كێبركێی كۆمپانیا ده‌ره‌كیه‌كان
بكه‌ن و له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان به‌شداری بكه‌ن.
له‌بواری وه‌به‌رهێناندا ئێستا یاسایه‌ك هه‌یه و كابینه‌ی پێنجه‌م
بنه‌مایه‌كی باشی داڕشتووه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان چه‌ندین مۆڵه‌تی
به‌پڕۆژه‌ی گرنگی وه‌به‌رهێنان داوه، كه ده‌بنه ژێرخانێكی گرنگی
وڵاته‌كه‌مان و به‌گه‌ڕخستنی ده‌ستی كاری ناوخۆ، به‌كورتی مه‌به‌ستمان
له‌گه‌شه‌پێدانی تواناكانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌لایه‌ك گه‌شه‌پێدان و
په‌ره‌پێدانی وڵاته‌كه‌مانه، له‌لایه‌كی تریش ده‌ستكاریكردنی سیستمی
ئیداری و دارایی كوردستانه، چونكه ناكرێ ئێمه سوپایه‌ك خه‌ڵكمان هه‌بێت
له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت، به‌ڵام كارێك نه‌بێ بیكه‌ن، به‌پێداچوونه‌وه
به‌كه‌رتی تایبه‌ت ده‌توانین ده‌رفه‌تی كاركردنی زیاتر دروست بكه‌ین، كه
پشت به‌شاره‌زایی و كارامه‌یی ده‌به‌ستێت، نه‌ك شتی تر، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته
له‌بودجه‌ی ساڵی 2010دا پاره بۆ ڕاهێنان و گه‌شه‌پێدانی توانای
گه‌نجه‌كان ته‌رخان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی ده‌رچوانی زانكۆ و
په‌یمانگاكان، كه بتوانن پێداویستی بازاڕ له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه
پڕبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارامه‌یی خۆیان كاری باشیان ده‌ستبكه‌وێت.
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی ئێرانتان كرد، ئه‌و سه‌ردانه بۆ
وڵاتی ئێران چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی، گه‌ر هه‌ندێ ورده‌كاری ئه‌و
سه‌ردانه‌مان بۆ باس بكه‌یت؟
- به‌رله‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌تان بده‌مه‌وه ده‌مه‌وێ ئیشاره‌ت
به‌پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم بده‌م له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه،
به‌تایبه‌تی وڵاتانی دراوسێ، ته‌ئكیدیش ده‌كه‌مه‌وه په‌یوه‌ندی باشی
نێوان ئێمه و ده‌وروبه‌رمان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی سه‌ره‌كی هه‌ردوولامانه،
كه ده‌ڵێم به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا، واتا له‌سه‌ر ئاستی خه‌ڵك و له‌ئاستی
ڕه‌سمیش، كاتێ ئارامی و په‌یوه‌ندی هاوسه‌نگ و جێگیر له‌ناوچه‌كه‌دا
هه‌بێت، بوژانه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و بازرگانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و
كلتووریش ده‌بێت، كارئاسانی هاتوچۆی هاوڵاتیانیش ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم به وڵاتانی دراوسێ و
ده‌ره‌وه‌ش هه‌ڵوێستی ڕه‌سمی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌ت و
دامه‌زراوه‌كانی حوكمڕانی كوردستان یه‌ك سیاسه‌ته، ده‌شمانه‌وێت له‌سه‌ر
ته‌لاری ده‌سكه‌وته‌كانی پێشووترمان، ده‌ستكه‌وتی تر به‌ده‌ست بهێنین و
په‌یوه‌ندییه‌كان زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین، له‌گه‌ڵ توركیا
پێشكه‌وتنی زۆر هه‌یه، له‌گه‌ڵ سوریاش مه‌به‌ستمانه په‌یوه‌ندییه‌كی باش
دروست بكه‌ین، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانمان كرد
و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران و سه‌رۆكی شورای ئیسلامی و جێگری
سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه و چه‌ندین به‌رپرسی تری كۆماری ئیسلامی
ئێران گفتوگۆمان كرد و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگمان تاووتوێ كرد،
له‌وانه په‌یوه‌ندی ئابووری و بازرگانی، مه‌سه‌له‌ی خوێندن و وه‌رگرتنی
خوێندكارانی كوردستان له زانكۆكانی ئه‌وان، بارودۆخی ئه‌منی و زه‌روره‌تی
پاراستنی ئاسایشی سنووره‌كان، گه‌شه‌پێدانی وه‌به‌رهێنان و چه‌ند
مه‌سه‌له‌یه‌كی تر.
من لای خۆمه‌وه ئه‌و سه‌ردانه به‌گرنگ ده‌زانم و دۆستانی كۆماری
ئیسلامی ئێران هه‌موو ئاماده‌ییه‌كیان ده‌ربڕی بۆ هاریكاری و پێكه‌وه
كاركردن، سه‌رۆك كۆمار دووپاتی كرده‌وه كه پشتیوانی له‌هه‌موو ئه‌و
ڕێكه‌وتنانه ده‌كات كه ئێمه پێی گه‌یشتووین، كه ئه‌مه بۆ په‌یوه‌ندی
ئێمه گرنگه، ئێمه له‌وێ ڕوونمان كرده‌وه كه كوردستان مایه‌ی
ئه‌وه‌یه وه‌كو ده‌روازه‌ی به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه سه‌یر
بكرێت، ته‌ئكیدیشمان كرده‌وه كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان كۆڵه‌كه‌یه‌كی
سه‌ره‌كی ئیستقرار و جێگیرییه له‌ناوچه‌كه‌دا، به ڕوونیش باسمان له‌وه
كرد كه په‌یوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ وڵاتێك له‌سه‌ر حسابی په‌یوه‌ندی
وڵاتێكی تر نییه، ئێمه ده‌مانه‌وێت له دۆخێك‌دا بژین كه خزمه‌تی
میلله‌تی خۆمان بكه‌ین و ڕێز له یاسا و ئیراده‌ی گه‌لانی تر بگرین.
سه‌باره‌ت به‌دۆخی سیاسی عیراق به‌گشتی، جه‌نابتان یه‌كێك بوون له
كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی به‌غدا و ماوه‌یه‌كی زۆر له‌وێ كارتان كرد،
ئێستا ئه‌و دۆخه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
- نكوڵی له‌وه ناكرێت كه پێشكه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستهاتوون و
هه‌لومه‌رجه‌كه باشتر بووه، به‌ڵام بێگومان له‌و ئاسته‌دا نییه كه
هه‌موومان لێی ڕازی بین، له پاڵ گرفت و كێشه‌كان، هه‌وڵی چاره‌سه‌ر هه‌ن،
من هه‌موو گرفته‌كه له ئه‌منیه‌ت و بوونی تیرۆر و توندوتیژی كورت
ناكه‌مه‌وه، بیركردنه‌وه‌ی سیاسیی عیراقی تازه هێشتا پێویستی
به‌كرانه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه، پێویستی به‌وه هه‌یه به‌جۆرێكی تر مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانه بكات كه عیراق به‌خۆیه‌وه بینیوه و ده‌یبینێت.
ئێمه وه‌كو كورد خوازیاری ئه‌وه‌ین له‌به‌غدا كاریگه‌ریمان هه‌بێت، بۆ
ئه‌وه‌ی زیاتر بتوانین پشتیوانی له چه‌سپاندنی سیستمی دیموكراسی و
ده‌ستووری بكه‌ین، چونكه بڕوامان به‌وه هه‌یه كه پێویسته دیموكراسی
به‌هێز بێت و هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌رفه‌تی به‌شداریان هه‌بێت له
دروستكردنه‌وه‌ی عیراقێك كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كی تێدا
پارێزراوه، بۆیه ئێمه ئه‌ركی خۆمان له‌وه‌دا كورت نه‌كردۆته‌وه ته‌نیا
به‌رگری له‌ده‌سكه‌وته‌كانی خۆمان بكه‌ین، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی
به‌رگریمان له سیستمی دیموكراسی و ده‌ستوور كردووه.
ئێستاش گه‌ر هێز و لایه‌نه‌كانی عیراق له ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی
ته‌سكی خۆیان كاربكه‌ن و به‌ته‌واوی دان به‌په‌رپرسیارێتی هاوبه‌شی ئه‌م
قۆناغه‌دا بنێن، خزمه‌تی زیاتر ده‌كرێت، ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ هه‌موومان
به‌ده‌ست دێت، باشتریش به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كانماندا زاڵ ده‌بین، له‌هه‌موو
ئه‌مانه‌ش گرنگتر وه‌ك بینیمان ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا یاسای هه‌ڵبژاردن
په‌سه‌ند كرا، هه‌رچه‌نده كێشه و گرفتی زۆری تێكه‌وت، به‌ڵام هیوادارین
كارێك كرابێت كه له‌خزمه‌تی عیراقی تازه‌دا بێت به‌سه‌رجه‌م
پێكهاته‌كانیه‌وه.
سه‌باره‌ت به كورد ده‌مه‌وێت ڕاستیه‌ك دووپات بكه‌مه‌وه، ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه كه ئێمه ئێستا هێزێكین نه‌ك هه‌ر ناكرێت نكوڵیمان لێ بكرێت،
به‌ڵكو لایه‌نه‌كانی تر پێویستیان به‌ئێمه هه‌یه، پێویستیان
به‌هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری كورد هه‌یه، بۆیه به‌كارهێنانی ئه‌و پێگه‌یه
بۆ خزمه‌تی میلله‌ته‌كه‌مان و پڕۆژه‌ی دیموكراسی و فیدراڵی له عیراق
كارێكی گرنگه.
كۆشكی سپی ئه‌مریكا به‌یاننامه‌یه‌كی پشتیوانی سه‌باره‌ت
به‌په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌ركرد، ئایا ڕای ئێوه
له‌م باره‌یه‌وه چییه؟
- ده‌رچوونی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كۆشكی سپیه‌وه
ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ كورد، به‌تایبه‌تی كه به‌ئاشكرا ئاماژه‌ی به
ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عیراق و دۆخی هه‌رێمی كوردستان كردووه، گرنگیه‌كی
تری ئه‌و به‌یاننامه‌یه ئه‌وه‌یه له چوارچێوه‌ی ئاماژه‌دان
به‌ده‌ستووری عیراقدا ناوی هه‌رێمی كوردستانی وه‌كو به‌شێك له ده‌ستوور
تیایدا هاتووه، كه ئه‌مه بۆ ئێمه ته‌ئكیدكردنه‌وه‌یه‌كی پڕبایه‌خه و
ده‌توانین كاری زۆری له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌تایبه‌تی بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی
140 و چاره‌سه‌ركردنی گرفتی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه یه‌كێكه له‌به‌ڵگه گرنگه‌كان بۆ كاركردنی ئێمه و
بۆ سه‌نگی ئێمه له‌هاوكێشه‌ی سیاسیی عیراقدا، بۆیه به‌لای منه‌وه
ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌یه له‌پاڵ ده‌سكه‌وته‌كانی ترمان.
پلانی حكومه‌ت بۆ گرنگیدان به‌ژنان چییه؟ ئایا حكومه‌تی هه‌رێم
به‌نیازه به‌چ شێوازێك كار بۆ خزمه‌تكردنی ژنان و مافه‌كانیان بكات؟
- ئێمه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاری دامه‌زراندنی
"ئه‌نجومه‌نی كاروباری خانمان"مان دا، یاساكه‌شمان په‌سه‌ند كرد، ئه‌و
ئه‌نجومه‌نه ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به‌سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌بێت و شه‌ش وه‌زیر
تیایدا ئه‌ندام ده‌بن، جگه له‌دیاریكردنی سكرتێری ئه‌و ئه‌نجومه‌نه،
بۆردێكی تایبه‌تیشی ده‌بێت.
ئێمه ده‌مانه‌وێت له ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی كاروباری خانمانه‌وه گرنگی
به‌توانا و ڕۆڵی ژن بده‌ین له‌كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، مه‌به‌ستمانه له‌جیاتی
یه‌ك وه‌زاره‌ت، هه‌موو حكومه‌ت به‌رگری له‌ماف و ده‌سكه‌وته‌كانی
ئافره‌تان بكات، واتا گرنگیدانه‌كه هه‌مه‌چه‌شن و هه‌مه‌لایه‌ن بێت،
یه‌كێك له‌ئه‌ركه‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ئه‌وه‌یه پێشنیاز و بیرۆكه‌ی
پێویست پێشكه‌ش بكات بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به‌گوێره‌ی توانا جێبه‌جێیان بكات.
ده‌مه‌وێ هه‌ر لێره‌دا ئاماژه به‌وه‌ش بده‌م كه پڕۆژه‌یاسای
دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌شمان له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
په‌سه‌ند كرد، به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه ده‌بێ هه‌موو به‌رپرسه باڵاكانی
حكومه‌ت سه‌ره‌وت و سامانی خۆیان ئاشكرابكه‌ن، جگه له هه‌وڵدان بۆ
به‌رپاكردنی شه‌فافیه‌ت و به‌رچاوڕوونی بۆ هاوڵاتیان و گه‌شه‌پێدانی
توانای كارمه‌ندانی حكومه‌ت و دانانی سیستمێكی ئیداری تازه.
دیداری: لاوه‌ند نه‌وزاد |