English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Media News and Articles

مام جەلال بۆ ڕۆژنامەی "الشرق الأوسط": بەحکومەتەکەی بەرهەم ساڵەح گەشبینین

لە چاوپێکەتنێکدا ڕۆژنامەی "الشرق الأوسط" کە لە ژمارەی ئەمڕۆیدا (13/12/09)بڵاوی کردوەتەوە سەرۆکی کۆماری عیراق مام جەلال گەشبینی خۆی بەرامبەر حکومەتی هەرێمی کوردستان پیشاندەدات ودوکتۆر بەرهەم ساڵەح بە کەسێکی چالاک وخاوەن عەقڵێکی گەورە وێف دەکات و هیواشی بەسەرکەوتنی بەرنامەکانی هەیە لە کابینەی شەشەمی حکومەتی هەرێمدا.
لە چاوپێکەوتنەکەدا مام جەلال بەتێروتەسەلی باسی لە ڕەوشی سیاسی و ئەمنی و هەڵبژاردنە پەرلەمانتارییەکی داهاتووی عیراقی کردو، سەبارەت بە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و کابینەی شەشەم بەسەرۆکایەتی بەرهەم ساڵەح وتی: ئەگەر بگەڕێینەوە سەر مێژووی فێدرالیەتی کوردستان بەشێوەیەکی ئاسایی ڕەچاوی ئەوە دەکەیت جێگۆڕکێی دەسەڵات لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا هەبووەو یەکەمین پەرلەمان بەسەرۆکایەتی پارتی بوو، یەکەم وزارەتیش بەسەرۆکایەتی یەکێتی بوو، دووایش وزارەتێک بەسەرۆَکایتی کاک نێچیرەڤان بارزانی بوو ، پەرلەمانیش لەلایەن یەکیچتییەوە سەرۆکایەتی دەکرا. حاڵی حازریش یەکێتی حکومەتی بەدەستەوەیەوەو پارتیش سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات، ئەمەش بەردەوامیی هاوپەیمانێتی نێوان هەردوو لایە.
دەربارەی ئەگەری ڕازی نەبوونی هەندێک لەسەرکردەکانی پارتی لە حکومەتەکەی دوکتۆر ساڵەح مام جەلال دەڵێت: هیچ شتێکی لەو شێوەیەمان ڕەچاو نەکردوەو ئەمڕۆش کاک مەسعود بارزانیم بینی و تاکیدی تەواوی لەسەر پشتگیریکردن لە حکومەتەکەی دوکتۆر ساڵەح کردەوە و ئێمە گەشبینین بەم حکومەتەو بەرهەم ساڵەح کەسێکی زیرەک و چالاکەو خاوەن عەقڵێکی گەورەیەو لە توانایدا هەیە ئەم سیفاتانە لە بەرنامەی حکومەتەکەیدا بەکار بێنێت.

  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.