|
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یەكدا
له‌گه‌ڵ راگری كۆلیجه‌كان و سه‌رۆك به‌شه‌كانی زانكۆی سلێمانی به
ئاماده‌بوونی به‌شێكی زۆر له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی كوردی و جیهانی
له مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری زانكۆی سلێمانی، ئه‌مڕۆ ٩/١/٢٠١٠ دكتۆر به‌رهه‌م
ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه
ده‌ستپێده‌كات و ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، "پێویسته سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی
زانكۆكان په‌ره‌ی پێبدرێت و بودجه‌ی پێویستی بۆ دابینبكرێت تا بگاته
ئاستێكی ئه‌كادیمی جيهانی
له‌میانەی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به رۆڵی گرنگی زانكۆكانی هه‌رێمیش كرد له
ژیانی رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیدا و
جه‌ختیشی له گرنگی سه‌ربه‌خۆیی زانكۆكان كرده‌وه له ده‌ستتێوه‌ردانی
حزبی و سیاسی.
پلانێكیشی ئاشكرا كرد بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی له زانكۆكان
له‌ڕێی دابینكردنی بودجه‌یه‌كی پێویست له ساڵی 2010دا و وتیشی:
"بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی حكومه‌ت دابینده‌كه‌ین بۆ زهمالهكانی
ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم".
د. به‌رهه‌م ڕوونیشیكرده‌وه، له‌به‌رنامه‌دایه دووباره په‌یكه‌ری
زانكۆكان رێكبخه‌ینه‌وه، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كی ته‌واو
له‌نێوان زانكۆكان و حكومه‌تی هه‌رێمدا په‌یدا ده‌بێت، ئه‌وه‌شی
به‌بیرهێنایه‌وه، هه‌فته‌ی ئاینده حكومه‌تی هه‌رێم میزانیه‌ی خۆی
ده‌داته په‌رله‌مان تا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
له‌باره‌ی ستراتیژییه‌تی كاری حكومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت
به كردنه‌وه‌ی زانكۆ تایبه‌ته‌كان، د. به‌رهه‌م به سایتی خه‌ندانی
وت: "ئێمه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و زانكۆیانهداین كه هه‌موو مه‌رجێكی
زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆیی تێدا بێت، نه‌ك زانكۆیه‌ك هیچ مه‌رجێكی
تێدا نه‌بێت".
لای خۆیه‌وه دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز وه‌زیری خوێندنی باڵای هه‌رێم وتی:
"رژێمی پێشووی سه‌دام قورساییه‌كی زۆری له كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵی
زانكۆكان له هه‌رێمی كوردستان جێهێشتووه."
دلاوه‌ر به سایتی خه‌ندانی وت: "وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له داڕشتنی
پلانێكدایه به مه‌به‌ستی دووباره رێكخستنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی زانكۆكان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ستراتیژییه‌تی نوێ، ته‌مویل و پشتگیریكردنی
پرۆژه‌كه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و
جێبه‌جێكردنیه‌تی له‌لایه‌ن زانكوكانەوەيە.
وتیشی: "جه‌خت له كوالیتی و باشكردنی جۆرایه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه و
ئێمه پێویستمان به سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی پێكهاته و هه‌یكه‌له‌ی
زانكۆكانه به‌جۆرێك كه خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی
خۆیان بن".
جه‌ختیشی له گرنگی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی زانكۆكان كرده‌وه له‌ڕێی
دامه‌زراندنی ده‌زگا و دامه‌زراوه ئه‌كادیمیه‌كان و ئاماژه‌شیدا
به‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پشت به كادیرانی ناوخۆیی ده‌به‌ستێت
و كار بۆ گه‌شه‌پێدانی شاره‌زایی كارمه‌ند و كادیره‌كانی ده‌كات.
دوكتور بەرهەم سالەح نیگه‌رانیی خۆشی به‌رامبه‌ر به‌و بارودۆخه ده‌ربڕی
كه ئێستا میدیا و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی كوردی تێكه‌وتووه و وتی:"
كه‌شێكی ناله‌باره هەيە و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانم به‌هانه‌ی بۆ
بهێنمه‌وه، به‌تایبه‌ت كه میلله‌ت و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی له كوردستان
قوربانییه‌كی زۆریان داوه و ئێستاش له راگه‌یاندنه‌كاندا په‌لاماری
مێژووی ئه‌و بزووتنه‌وه و قوربانیانه ده‌درێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له‌كه‌داركردنی مێژووی كورد به‌و جۆره
كارێكی نابه‌جێ و نادروسته و "ده‌بێت به‌زوویی چاره‌سه‌ر بكرێت".
دكتۆر به‌رهه‌م وتیشی: "مه‌سه‌له‌كه ته‌نها له‌نێوان ده‌زگاكانی
راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و گۆڕاندا نییه، به‌ڵكو میدیا
ئه‌هلییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه كه ئاو به‌ئاشی جیاوازییه‌كاندا ده‌كه‌ن و
باسی زۆر شتی واده‌كه‌ن كه بارگاوییه به سۆز و عاتیفه".
هەروەها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم نیگه‌رانیی خۆی له‌و ته‌نگژه‌یه‌ی
ئێستای راگه‌یاندنه‌كان ده‌ربڕی كه به‌وته‌ی ئه‌و، به پله‌ی یه‌كه‌م،
مێژوو و خه‌باتی گه‌لی كورد له‌كه‌دار ده‌كات.
وتیشی: "ده‌بێ ئه‌م دیاره‌ده‌یه ڕاستبكه‌ینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی
كاریگه‌ریی نه‌رێنیان ده‌بێت نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر واقیعی سیاسی، به‌ڵكو بۆ
سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان".
وتیشی: "مه‌سه‌له‌كه راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه و حزبه سیاسییه‌كانی
به‌زاندووه و راگه‌یاندنه ئههلییهكانیشی گرتۆته‌وه، كه ئه‌وانیش
به‌هه‌مان شێوه به‌شدارن له دروستكردنی ناكۆكی و به‌نزین ده‌كه‌ن به
ئاگره‌كه‌دا". |