English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

د. به‌رهه‌م: به‌هێزبوونی عیراق لە به‌هێزبوونی هه‌رێمی كوردستان دا دەبێنێ‌
به‌ ئاماده‌بوونی د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پارێزگاری كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و جێگرانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، ئه‌مڕۆ ١٢/١/٢٠١٠، ئه‌نیستیتیتۆی كۆماری نێوده‌وڵه‌تی ،IRI كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراقی له‌ هۆڵی كۆنگره‌كانی سه‌عد عه‌بدوڵڵا لە شاری هه‌ولێر بەست.
كۆنگره‌كه‌ به‌ پێشكه‌شكردنی وته‌ی رێكخه‌رانی ده‌ستیپێكرد، كه‌ تیایدا ئاماژه‌كرا به‌ هاریكاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌ ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك كۆنفراس و كۆنگره‌یان له‌ شاره‌كانی عیراقدا.
دواتر د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ وته‌یه‌كدا كه‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی پێشكه‌شیكرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ سیستمی فیدراڵی له‌ عیراقدا پێوستییه‌كی گرنگه‌ بۆ به‌هێزكردن و هه‌ستانه‌وه‌ی عیراق له‌ڕووی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و بازرگانییه‌وه‌، بۆیه‌ پارێزگاكانی تری عیراق ده‌توانن له‌و رووه‌وه‌ سوود له‌ ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرن.
د.به‌رهه‌م وتیشی: به‌ دڵنیاییه‌وه‌ به‌ هێزبوونی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزبوونی هه‌موو عیراقه‌، هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێشچوونی هه‌رێمی كوردستان و به‌ره‌وپێشچوونی به‌غدا و موسڵ و هه‌موو ناوچه‌كانی تری عیراقه‌.
سه‌باره‌ت به‌ ئه‌زمونی وه‌به‌رهێنانیش له‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وتی: هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن ئه‌زمونێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و هه‌موو ئه‌و كێشانه‌شی كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ موڵكدارییه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا چاره‌سه‌ر كراون، ئه‌و كێشه‌ش كه‌ ئێستا له‌ به‌غدا هه‌یه‌ پێویستی به‌ سیستمی لامه‌ركه‌زییه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.
 د.سالەح هیوای خواست كۆنگره‌كه‌ ببێته‌ هۆكارێك بۆ گفتوگۆكردنیكی بەپێز و جيدی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانەی كه‌ رۆڵیان ده‌بێت له‌ به‌ره‌وپێشبردنی عیراق له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
دواتر مدحه‌ت مه‌حمود سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدڕاڵی له‌ عیراق، له‌ وته‌یه‌كدا: ئه‌زمونی كوردستانی له‌ڕووی ئیداری و فیدڕاڵییه‌وه‌ به‌ ئه‌زمونێكی پێشكه‌وتووی وه‌سفكردو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ده‌كرێت ئه‌زمونی كوردستان بكرێته‌ نمونه‌یه‌ك بۆ هه‌موو پارێزگاكانی تری عیراق.
كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق بو ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وامده‌بێت و تێیدا له‌ڕێگه‌ی چه‌ند لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ گفتوگۆ ده‌كرێت له‌باره‌ی سیستمی فیدڕاڵی و لامه‌ركه‌زی و چۆنێتی به‌ گه‌ڕخستنی بواری وه‌به‌رهێنان، له‌ هه‌مان كاتدا گفتوگۆ له‌باره‌ی دامه‌زراوه‌ ده‌ستورییه‌كان و چاكسازی كشتوكاڵیدا ده‌كرێت.
د. به‌رهه‌م: به‌هێزبوونی عیراق لە به‌هێزبوونی هه‌رێمی كوردستان دا دەبێنێ‌
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.