English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ یەکێتی دادوەرانی کوردستان لە سلێمانی کۆدەبێتەوەو سەردانی نەخۆشخانەی هیواو مۆزەخانەی شارەکە دەکات


ئەمرۆ 16/1/2009 دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە شارى سلێمانى لەگەڵ یەکێتی دادوەرانى کوردستان کۆبۆوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا، سەرۆکى حکومەتى هەرێم جەختى کردەوە لەسەر گرنگی و پێویستى چەسپاندنى یاسا و زامنکردنى سەروەریی و سەربەخۆیی یاسا و ئاماژەیکرد بە رۆڵى گرنگی دادوەر و پسپۆڕییە یاساییەکان لە گەشەپێدان و پێشخستنى کۆمەڵگا و گەلاڵەکردنى راى گشتى و دابینکردنى زەمینەى پێویست بۆ جێگیرکردن و بەرەو پێشەوەبردنى ئەزموونى حوکمڕانى لە وڵاتدا.
د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح رایگەیاند لە حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ماوەى چەند رۆژى داهاتوودا پرۆژەى بودجەى ساڵى نوێ ئامادە دەکات و ڕەوانەى پەرلەمانى کوردستانى دەکات، کە پرۆژەیەکى دەوڵەمەندی يەكانگيرە و گرنگییەکى زۆریداوە بە زیادکردنى بودجەى وەبەرهێنان و هەنگاوی گرنگیشى لە بەرچاو گرتووە بۆ یەکخستنەوەى بڕیار و وردەکارییەکان و هەنگاونانى فیعلى بۆ یەکخستنەوەى ئیدارە و تایبەتمەندییەکان تاکو هەرێمى کوردستان ببێتە خاوەنى یەک حکومەتى کارا و دەسەڵات و بڕیارەکانیش بەسەر یەکە ئیدارییەکاندا دابەش بکات، نەک تەنها دەسەڵاتەکان لە لای وەزارەت و دەزگا باڵاکان کۆبکاتەوە تاکو کاروبار و مامەڵە ئیدارییەکان بە شێوەیەکى باشتر و خێرا تر بەڕێوە بچێت.
سەرۆکى حکومەت لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ دادوەران ئاماژەیکرد بە گرنگی پەرەپێدانى خزمەتگوزارى گشتى وەک بەشێکى گرنگى ئەرکەکانى حکومەت و دوورخستنەوەى کاریگەرى و کارلێکى سیاسى لەسەر کاروبار و ئیشوکارە حکومییەکان تاکو حکومەت بە ئەرکی خۆى هەڵسآ لە خزمەتکردنى خەڵک و پەرەپێدانى خزمەتگوزارییەکان و ئەنجامدانى پرۆژەى خزمەتگوزارى و وەبەرهێنان لە ژێرخانى هەرێمى کوردستاندا.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا چەند ئەندامێکى یەکێتى دادوەرانى کوردستان باسیان لە کێشە و ئاستەنگ و گرفتەکانى بەردەم پرۆسەى یاسا و کێشەکانى تایبەت بە دادوەران و جێبەجێکردن و سەقامگیرکردنى سەروەرى و سەربەخۆیی یاسا کرد و سەرۆکى حکومەتیش پشتیوانى و پشتگیرى دووپات کردەوە بۆ یاسا و جێگیرکردنى یاسا و چارەسەرکردنى کێشەکان و لابردنى رێگرى و لەمپەرەکان.
هەر هەمان رۆژ سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە یاوەرى د.تاهیر هەورامى وەزیرى تەندروستى و د.رێکەوت حەمە رەشید بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى سەردانى نەخۆشخانەى هیواى لە سلێمانى کرد و لە نزیکەوە ئاگادارى ئاستى خزمەتگوزارى و تەندروستى نەخۆشخانەکە بوو و لە کێشە و کەموکوڕى و گرفتەکانى نەخۆشخانەى هیواى کۆڵییەوە و بڕیارى پێویستیدا بۆ دابینکردنى پێداویستییەکان و چارەسەرکردنى گرفت و کێشەکان.
لە چوارچێوەی سەردانەكانيدا لەشاری سلێمانی هەمان رۆژ بە یاوەرى خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد سەردانى مۆزەخانەى سلێمانیی کرد و دەستخۆشى لە بەڕێوەبەرایەتى مۆزەخانە کرد لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستن و خستنەڕووى شوێنەوارە مێژوویی و کەلەپورییەکان و داوایکرد مۆزەخانەى سلێمانى لە سەر شێواز و سیستمێکى نوآ رێکبخرێتەوە و پەرە بەکار و چالاکی و خستنەڕوو و کۆکردنەوەى شوێنەوارە مێژووییەکان بدرێت.



سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ یەکێتی دادوەرانی کوردستان لە سلێمانی کۆدەبێتەوەو سەردانی نەخۆشخانەی هیواو مۆزەخانەی شارەکە دەکات
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.