English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

کوردستان بودجەیەكی یەکگرتووی دەبێت و بە 11 ترلیۆن و 433 ملیار و 176 ملیۆن دینار خەمڵێندراوە
 
 ئەمڕۆ 19/01/2010 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی د. بەرهەم ئەحمەد ساڵەح سەرۆکی حکومەت و بەئامادەبوونی ئازاد بەرواری جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبووەوە و گفتگۆ لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان و هەلومەرجی سیاسیی عیراق و داواکاری وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پێکهێنانی 4 لیوای یەکگرتوو کرا.
 سەرەتای کۆبوونەوەکە  سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند بڕیاری کۆتایی دراوە سەبارەت بەیەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش تەئکید دەکاتەوە کەدەبێ لەهەرێمی کوردستاندا یەک هێزی پێشمەرگە هەبێت، لەوچوارچێوەیەدا وەزیری پێشمەرگە وردەکاری پرۆسەکەی خستە بەردەم ئامادەبوان و روونیکردەوە کە چوار لیوای یەکگرتوو پێک دەهێندرێن، ئەنجومەنی وەزیرانیش رەزامەندی لەسەر ئەو داواکاریەی وەزارەتی پێشمەرگە دەربڕی.
 سەبارەت بەدۆخی سیاسیی عیراقیش ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پشتگیری خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێک دووپاتکردەوە کەبەسیاسی نەکرێت و رێگە بەهەموو هێزو لایەک بدرێت کەبڕوای بەدەستووری عیراق و هەلومەرجی تازە هەبێت بەشدار بێت.
 هەر لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستانی تاوتوێکرد، بەگوێرەی ئەو پڕۆژە یاسایە داهات و خەرجی ساڵی 2010 روونکراوەتەوە کەبە  بڕی 11 ترلیۆن و 433 ملیار و 176 ملیۆن دینار خەمڵێندراوە،  3 ترلیۆن و 543 ملیارو 47 ملیۆن دینار بۆ بودجەی وەبەرهێنان و 7 ترلیۆن و 889 ملیارو 102 ملیۆن دینار بۆ خەرجی کارپێکردن تەرخانکراوە، هەر لەو پڕۆژە یاسایەدا بودجەی کڕینی ئوتومبێل و کەلوپەل و سەفەرو ئیفاد و و هەندێ مەسروفی تری دامودەزگاکانی حکومەت کەمکراوەتەوە خراوەتە سەر مووچەی شەهیدان و کەسوکاری ئەنفالکراوەکان و کیمیابارن و کەم ئەندامان، مووچەی کەسوکاری ئەنفاکراوەکان 50% زیاد دەکرێت و شەهیدانی سەنگەر ئەوانەی مووچەکەیان لەخوار حەوت سەدو پەنجا  هەزار دینارە 25% ئەوانەی حەوت سەدو پەنجا  هەزار دینار تا یەک ملیۆن وسی دوو هەزار دینار وەردەگرن 15% مووچەیان زیاد دەکرێت، جگە لەزیاکردنی مووچەی شەهیدانی هاووڵاتی و کەمئەندامان، جگەلە چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی کەلەپڕۆژە یاساکەدا هاتووە.
دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران د. بەرهەم ساڵەح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆنگریەکی رۆژنامەنووسیدا، بەئامادەبوونی وەزیرانی دارایی و پلاندانان وردەکاری پڕۆژە یاسای بودجەی روونکردەوە، لەسەرەتای کۆنگرە رۆژنامەنووسیەکەدا سەرۆکی حکومەت ووتی: خالًَێکی گرنگی ئەو بودجەیە ئەوەیە کەبۆ سەرانسەری کوردستان دانراوە، ، کە هەنگاوێکی گرنگی بنبڕکردنی  مۆرکی دوو ئیدارەیی و یەکخستنەوەی تەعلیماتی داراییە، هەروا ووتی: دەمەوێت بەهەموو لایەکی رابگەینم هەنگاوی یەکەممان بۆ کەمکردنەوەی نەفەقاتی تەشغیلی، لەوەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت دەست پێکرد بۆ ئەوەی بیخەینە سەر بودجەی خزمەتگوزاری خەڵک.
سەبارەت بەپارەی حزبەکانیش سەرۆکی حکومەت روونیکردەوە کە تائەو کاتەی یاسای تەمویلی حزبەکان دەردەچێت، پارەیەکی دیاریکراو دەدرێتە حزبەکان. پارەی هێزی پێشمەرگەش لەرێی حزبەکانەوە سەرف ناکرێت، بەڵکو لەرێگەی وەزارەتی پێشمەرگەوە دەبێت و بۆ یەکخستنەوەو گەشەپێدانی ئەو وەزارەتەو خزمەتکردنی هێزی پێشمەرگە تەرخان دەکرێت.
د. بەرهەم ساڵەح لەکۆنگرە رۆژنامەنووسیەکەیدا راشیگەیاند کەمووچەی شەهیدان و کەسوکاری ئەنفاکراوان و کەئەندامانیش زیاد دەکرێت، لەوباریەوە رایگەیاند: لەبودجەی ئەمساڵدا مووچەی شەهیدان و ئەنفالکراوەکان و کەمئەندامان و شەهیدانی هاووڵاتی زیاد کراوە، گەر کەسوکاری خێزانیکی ئەنفالکراو ئێستا (300) سێ سەد هەزار دینار وەربگرێت، بەگوێرەی ئەم بودجەیە، مووچەکەی دەبێتە (450) چوارسەدو پەنجا هەزار دینار، مووچەی شەهیدانی سەنگەر گەر (400) چوارسەد هەزار دینار وەربگرێت، بەگوێرەی ئەم بودجەیە مووچەکەی  دەبێتە (500) پێنج سەد هەزار دینار.
سەرۆکی حکومەت باسی لەتەرخانکردنی بڕی 120 ملیار دینار بۆ تواناسازی کوردستان و ناردنە دەرەوەی خوێندکاران کرد، سەرەڕای تەرخانکردنی 150 ملیار دینار بۆ دروستکردنی بینایەی خوێندنگاو قوتابخانەکان و بەدوساید کردنی رێگاکانی هەولێر- کۆیە، عەربەت – هەڵەبجە و دەستپێکردنی وێستگەی کارەبای دهۆک و ئاوی شەمامک بۆ دەشتی هەولێرو پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ.
بەگوێرەی لێدوانی سەرۆکی حکومەت بڕی 10% لەمووچەی وەزیرو پەلەمانتاران و پلە تایبەتیەکان دەبڕدرێت، بڕی 50 ملیار دۆلاریش بۆ بانکی کشتوکاڵ و 30 ملیار دیناریش بۆ بانکی پیشەسازی تەرخان دەکرێت.
د. بەرهەم تەئکیدیشی کردەوە کەپڕۆژەی ێندوقی نیشتەجێبوون کەبڕی 350 ملیار دۆلاری بۆ تەرخانکراوە، ئەمە سەرەڕای بەردەوام بوون لەسەر پێدانی پێشینەی خانوو بەرەو ئەنجام دانی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەشارو شارۆچکەکانی کوردستان.
 لەکۆتایی کۆنگرە رۆژنامەنووسیەکەیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: ئەو پڕۆژە یاسایە رەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکەین بەو هیوایەی ئەوانیش گفتوگۆی تێروتەسەلی لەبارەوە بکەن، ئێمە بەخۆشحاڵیەوە گوێبیستی سەرنج و راوبۆچوونی پەرلەمانی خۆمان دەبین.
کوردستان بودجەیەكی یەکگرتووی دەبێت و بە 11 ترلیۆن و 433 ملیار و 176 ملیۆن دینار خەمڵێندراوە
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.