|
ئەمڕۆ 28/01/2010 دوکتور بەرهەم ساڵەح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگاری نوێی سلێمانی بەوەکالەت کرد وپیرۆزبای لێکرد بەبۆنەی دەست بەکاربوونیەوە و هیوای بۆ خواست لە خزمەتکردنی خەڵکدا سەرکەوتوو بێت و ئامادیی تەواوی حکومەتی پیشاندا بۆ پشتیوانی کردنی پارێزگا و ئەنجومەنەکەی .
هەر لەمیانەی دانیشتنەەکەیدا لەگەڵ پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا دوکتور ساڵەح باسی ئەو هەنکاوانەی کرد کە حکومەت پێی هەڵدەستێت و ئەنجامدانی پرۆڤە سیاسی و خزمەتگوزاری و هەروەها وەبەرهێنان لەهەرێمی کوردستان دا. لەو بارەیەشەوە ئاماڤەی کرد بۆ هەنگاوێکی سیاسی گرنگ ئەویش یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە کەبەپشتیوانی و ڕۆڵی هەردوو سەرۆک تاڵەبانی و بارزانی توانرا هەنگاوی یەکەمی بۆ بنرێت.
دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ته‌ئکیدی کرده‌وه که هه‌نگاوه‌کانى یه‌کگرتنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان ده‌ستى پێکردووه و رێ و شوێنى پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى کوردستان ببێته خاوه‌نى یه‌ک هێزى یه‌کگرتووى پێشمه‌رگه که ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکى گرنگه بۆ سڕینه‌وه‌ى مۆرکی دوو ئیداره‌یی.
جێگای ئاماژەیە دوێنێ 27/10/2010 له مه‌راسیمێکدا به ئاماده‌بوونى مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌ندامى فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانى پاراستنى هه‌رێم، تابلۆى ناونیشانى فه‌رمانده‌یی لادرا و له جێگه‌ى ئه‌ودا تابلۆى فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانى پشتیوانى یه‌که‌م سه‌ر به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دانرا.
دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ل فه‌رمانده‌یی گشتى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له سلێمانى، ڕایگه‌یاند هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان خاوه‌نى سه‌روه‌ری و ده‌سکه‌وتى گه‌وره‌یه و به خه‌بات و قوربانى و گیانفیداییان ئازادی و دیموکراسییان بۆ ئه‌م هه‌رێمه ده‌سته‌به‌ر کرد و کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکیش گیانفیدایی و خۆنه‌ویستى پێشمه‌رگه له‌یاد ناکات، ئه‌رکی سه‌رشانى حکومه‌تى هه‌رێمیشه که گرنگی و بایه‌خى زیاتر بداته هێزى پێشمه‌رگه و پێداویستى و که‌موکوڕییه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکات.
سه‌رۆکى حکومه‌ت له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ئاماژه‌یکرد به‌و هه‌نگاوانه‌ى به ئاراسته‌ى یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان نراون و جه‌ختى کرده‌وه به‌پشتیوانى و پشتگیرى هه‌ردوو سه‌رۆک تاڵه‌بانى و بارزانى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى که ده‌ستیان پێکردووه، به‌رده‌وام ده‌بن تاکو به شێوه‌یه‌کى ته‌واو یه‌که‌کانى پێشمه‌رگه یه‌کده‌گرنه‌وه و کوردستانیش ده‌بێته خاوه‌نی یه‌ک هێزى یه‌کگرتووى راهێنراو و پێشکه‌وتوو له سه‌ر بنه‌ماى به‌رزکردنه‌وه‌ى توانا و به دامه‌زراوه‌یی کردن.
سه‌رۆکى حکومه‌ت وتیشى ئه‌م بڕیاره بڕیارێکى بوێرانه‌یه و پێوه‌ى پابه‌ند ده‌بین و هه‌نگاوى یه‌که‌میش به یه‌کخستنه‌وه‌ى چوار لیواى هێزى پێشمه‌رگه ده‌بێت له چه‌ند ناوچه‌یه‌کى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستى پێکردووه و دڵنیاشین که ئه‌م بڕیاره له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستاندا ده‌بێت.
سه‌رۆکى حکومه‌ت هه‌روا ئاماژه‌یکرد به به‌رنامه‌یه‌ک بۆ چاککردنى بارى گوزه‌رانى پێشمه‌رگه که هاوتا بێت له‌گه‌ل سه‌ربازه‌کانى سوپاى عیراق له ناوچه‌کانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عیراق و ته‌ئکیدی کرده‌وه که یه‌کگرتنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه دواجار له سودى پێشمه‌رگه و خه‌ڵک ته‌واو ده‌بێت نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه.
د.به‌رهه‌م ئاماژه‌یکرد به بڕیار و به‌رنامه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و رایگه‌یاند ئاماده‌کردنى بودجه‌یه‌کى یه‌کگرتوو بۆ هه‌رێمى کوردستان ده‌سکه‌وتێکى گه‌وره‌یه و هه‌نگاوێکى شایسته‌یه بۆ کۆتایی هێنان به مۆرکى دوو ئیداره‌یی و به‌م زووانه‌ش هه‌نگاوی پێویست ده‌نێین بۆ نه‌هێشتنى جیاوازى له رێنماییه ئیداره‌ییه‌کانى هه‌ولێر و سلێمانیدا.
هه‌روه‌ک ئاماژه‌یکرد به بڕیارى ته‌رخانکردنى (300) ملیۆن دۆلار به شێوه‌یه‌کى ساڵانه بۆ سندوقی نیشته‌جێ بوون و زیادکردنى مووچه‌ى وارسى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و که‌م ئه‌ندامان.
دواتر له مه‌راسیمێکدا تابلۆى ناونیشانى فه‌رمانده‌یی گشتى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان لابرا و له جێگه‌یدا تابلۆى ناونیشانى فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانى پشتیوانى یه‌که‌م سه‌ر به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دانرا.
|