|
دوێنێ 04/02/2010 د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی خاتوو سۆزان خاڵه شیهاب، د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سلێمانی پێشوازییكرد
له‌كوڕو كچ و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ته‌ئكیدیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگیدانی
حكومه‌ت به‌نه‌وه‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان و خزمه‌تكردنیان له‌بواره
جیاجیاكاندا‌و جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر دانانی چوارچێوه‌و پێوه‌ری گونجاو
تاكو به‌شێوه‌یه‌كی باشتر‌و به‌یه‌كسانی خزمه‌تی كوڕ‌و كچ و كه‌سوكاری
شه‌هیدان بكرێت.
له‌دیدارێكدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند: له‌پرۆژه
بودجه‌ی ئه‌مساڵدا بڕی (100) ملیۆن دۆلار ته‌رخانكراوه بۆ سندوقی
تواناسازی و دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه له‌په‌رله‌مان، ئه‌و سندوقه
سوودێكی زۆر ده‌گه‌یه‌نێت به‌بواری تواناسازی و تێیدا بایه‌خێكی تایبه‌تی
ده‌درێت به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیی لاوان و خوێندكاران و ناردنه
ده‌ره‌وه‌یان بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ خزمه‌تكردنی
هه‌رێم له‌بواره جیاجیاكاندا‌و له‌و بواره‌شدا ره‌چاوی كوڕ‌و كچ و
كه‌سوكاری شه‌هیدان بكرێت.
وتیشی: ده‌بێت حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر
وه‌به‌رهێنان بكات له‌په‌روه‌رده‌و خوێندنی بالاداو چوارچێوه‌و
به‌رنامه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دابنرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌سندوقی نیشته‌جێبوون و ته‌رخانكردنی (300)
ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و سندوقه هاوكاریی ده‌كات له‌ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كه‌ی
نیشته‌جێبوونی پێویست و چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته، له‌جێبه‌جێكردنی
پرۆژه‌كانی ئه‌و سندوقه‌شدا كوڕ‌و كچ و كه‌سوكاری شه‌هیدان ره‌چاوده‌كرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، د.به‌رهه‌م به‌ئاماده‌بوونی د.عه‌لی
سه‌عید سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی چاویكه‌وت به‌نوێنه‌رانی فه‌رمانبه‌رانی
زانكۆی سلێمانی و گوێبیستی داواكاری و داخوازییه‌كانیان بوو و باسیان
له‌كێشه‌و گیروگرفته‌كان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان كرد‌و ئاماژه‌یكرد
به‌ڕۆڵی فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ له‌گه‌شه‌پێدان و پێشخستنی زانكۆ شانبه‌شانی
مامۆستایان و هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا‌و
توێژینه‌وه‌ی زانستی.
له‌دیدارێكدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت پشتیوانی بۆ داواكاری و
داخوازییه‌كانی فه‌رمانبه‌ران دووپاتكرده‌وه‌و پشتگیریكرد له‌هه‌وڵی
دروستكردنی گوندێكی نیشته‌جێبوون بۆ فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ له‌نزیك كامپی
نوێی زانكۆی سلێمانی له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی سندوقی نیشته‌جێبوون و
ره‌زامه‌ندیشی پیشاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنی چه‌ند كێشه‌و داواكارییه‌كی
فه‌رمانبه‌ران و رێكخستنه‌وه‌ی رێنماییه ئیداری و داراییه‌كان. |