|
دكتۆر بەرهەم سالح سه‌رۆكی حكومه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا پیرۆزبایی 8ی مارسی له ژنانی كوردستان كرد.
دكتۆر بەرهەم سالح سه‌رۆكی حكومه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا پیرۆزبایی 8ی مارسی له ژنانی كوردستان كرد.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
پیرۆزبایی سه‌رۆكی ... |
| زیاتر بخوێنه‌وه |
|
 |
|
| |
|
|
|
|
Press Office |
|
سه‌ره‌كی » هه‌واڵ » تفاصيل الخبر
|
|
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم: لیژنه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ئاسایش ده‌ستبه‌كار ده‌بێت
|
دوێنێ 6/2 دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سلێمانی له‌گه‌ڵ حاكم قادر به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی ئاسایشی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسانی ئاسایش كۆبووه‌وه‌و
گفتوگۆیان كرد له باره‌ی گه‌شه‌پێدانی ئه‌دای ئاسایشی هه‌رێم و بایه‌خی
پاراستنی مافی مرۆڤ له جێگیركردنی ئارامی و ئاسایش و به‌جێگه‌یاندنی
ئه‌ركه‌كاندا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت ته‌ئكیدیكرده‌وه
له‌سه‌ر بایه‌خی پاراستنی ره‌وشی ئه‌منی و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ
پاراستنی ئاسایش و ئارامی له‌كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و خوڵقاندنی
زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی گونجاوو جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر بایه‌خی
پاراستنی مافی مرۆڤ و به‌رده‌وامبوون له رێزگرتن و كاركردن به بڕیاری
دادوه‌رو ئاماژه‌شیكرد به گه‌شه‌كردنی ئه‌دای ده‌زگای ئاسایش له
جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیدا.
له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی ئاسایشه‌وه
د.به‌رهه‌م رایگه‌یاند: لیژنه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش
ده‌ستبه‌كار ده‌بێته‌وه‌و هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته‌وه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی
زووبه‌زوو ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات و كارده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای
ئاسایش هه‌مواربكرێته‌وه بۆ دانانی ئالیه‌تی گونجاو بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی
هێزه‌كانی ئاسایش.
وتیشی: به‌ڕێزان سه‌رۆك تاڵه‌بانی و سه‌رۆك بارزانی
هه‌موو پشتیوانییه‌كیان بۆ هه‌وڵه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی ده‌زگای ئاسایشی
هه‌رێم ده‌ربڕیوه‌و هاوكارده‌بن بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه.
|
|
|
|
| |
|
| |
| « خلف |
|
|
|
 |
|
|
| |
|