English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

په‌یامی سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێم به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌
به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ 12/2 ده‌ستیپێكرد، د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان
حیزب و قه‌واره‌ سیاسیه‌كانی به‌شدار له‌ هه‌ڵبژاردن..

به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه‌، جوانترین پیرۆزبایی پێشكه‌ش به‌ هه‌موو گه‌لانی عیراق به‌گشتی و جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین و هیوادارین بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و كێبڕكێی نێوان هێزو قه‌واره‌سیاسییه‌كان به‌شێوازێكی شارستانیانه‌ی دوور له‌ تانه‌و ته‌شه‌ر و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێوشوێنه‌ یاساییانه‌دا به‌ڕێوه‌ بچێت كه‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و یاسا دیاریكردووه‌.

ئێمه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو توانایه‌ك ده‌خه‌ینه‌ كار بۆ ره‌خساندنی كه‌شێكی ئارام و له‌بار بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و داواكارین هه‌موو قه‌واره‌ سیاسییه‌كانیش پابه‌ندی یاسا و رێنماییه‌كانی دام و ده‌زگا ئیداریی و ئه‌منیه‌كانی هه‌رێم بن، تا ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ بكه‌ینه‌ كه‌ڕنه‌ڤاڵی خۆشی و شادی بۆ گه‌له‌كه‌مان و هه‌موومان هانده‌ربین كه‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ گوڕو تین و گیانی تێكۆشانه‌وه‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن و نوێنه‌رانی خۆیان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌ڵبژێرن.

ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی بۆ گه‌لانی تر، ماف بێت و به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردن موماره‌سه‌كردنی مافی دیموكراسیانه‌ی تاك بێت، ئه‌وا بۆ ئێمه‌ی كورد ئه‌ركێكی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانی و دیموكراسیشه‌، چونكه‌ هێشتا به‌شێك له‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ ده‌ستنه‌هاتوون و زۆر كێشه‌و گیروگرفت و مافی گه‌له‌كه‌مان ماون له‌ نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی ئیتیحادیدا به‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراویی ماونه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌وام پێویستمان به‌وه‌یه‌ پایه‌ی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌هێزتر بكه‌ین تا بتوانین له‌لایه‌ك حیمایه‌ی یاسایی مافه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌كانمان بین، و له‌لایه‌كیتریشه‌وه‌ ئه‌و خواست و مافانه‌ی تری خه‌ڵكی كوردستان به‌دی بهێنینه‌وه‌ كه‌ هێشتا به‌ دی نه‌هاتوون.

هه‌روه‌ك ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ گه‌لانی عیراق به‌گشتی و گه‌شه‌پێدانی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق گرنگه‌ و ده‌بێته‌ خاڵی وه‌رچه‌رخان له‌ هاوكێشه‌ سیاسییه‌كانی وڵاتدا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاراسته‌ و جۆری حوكمڕانی داهاتووی عیراق جێ ده‌هێڵێ، بۆیه‌ گرنگه‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ ناو هه‌رێمی كوردستان و خوشك و براكانمان له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌شدارییه‌كی كارای هه‌ڵبژاردن بین و بتوانین به‌ قه‌باره‌یه‌كی به‌هێزه‌وه‌ له‌ ناوه‌ندی بڕیار به‌شدار بین.

له‌ ئێستاوه‌ بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردن چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان له‌ هێزو قه‌واره‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ كه‌ به‌ پابه‌ندبوون به‌ رێنمایی و رێوشوێنه‌ یاساییه‌كان، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستان بكه‌ینه‌ كه‌رنه‌ڤاڵی خۆشی و شادی و سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی بۆ گه‌له‌كه‌مان.
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.