English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەکۆبوونەوەیەکدا هەڵبژاردنەکانی عیراق ە بوودجەو کۆمەڵێ مەسەلەی تر تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ 22/2/2010 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی حکومەت و بەئامادەبوونی ئازاد بەرواری جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبووەوەو سەبارەت بە رۆڵی حکومەت لەرەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و  پڕۆژە یاسای بودجە کەئێستا لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە گفتوگۆی بۆ دەکرێت، گفتوگۆ کرا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەگرنگی پڕۆژە یاسای بودجەو رۆڵی لەخزمەتکردنی خەڵکی هەژارو کەمدەرامەت و پرۆسەی ئاوەدانکردەوەو بوژانەوەی کوردستان کرد، لەوبارەیەوە وتی: مەبەستی سەرەکی ئەم بودجەیە خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و بوژانەوەی ژێرخانی وڵاتەکەمانە، بەتایبەتی هەوڵ دراوە خەڵکی کەمدەرامەت لێی سودمەند ببن  و مووچەی  کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان و کیمیاباران و کەئەندامانیشی تێدا زیاد کراوە.
سەبارەت بەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش تەئکید کرایەوە کەحکومەت زەمینەی هەڵبژاردنێکی ئازاد و بێ لایەن دەڕەخسێنیت، بەشێوەیەک کەهەموو تاکێک بەبێ گرفت و بەئازادی دەنگی خۆی بدات لەچوارچێوەی رێنمایەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش بانگەشەی هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت، لەوچوارچێوەیەدا تەئکید کرایەوە کەنابێ هیچ کەس و لایەنێک لەدەرەوەی ئەو رێنمایانە هەڵسوکەوت بکات
 لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لەسەردانی جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ پارێزگای دهۆک کراو کەچەند پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی کردەوە، وەکو پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ و ئامێدی و بەنداوی بێدۆهی.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا راسپاردەکانی ئەنجومەنی پاراستن و چاککردنی ژینگە بۆ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بنێردرێت بۆ رەچاو کردن و جێبەجێکردنیان، بەمەبەستی پاکوخاوێن راگرتنی ژینگەو لەبەرچاوگرتنی ئەو رێنماییانە.
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.