English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر دۆخی سیاسیی پروسەكانی هەڵبژاردن گفتوگۆيان كرد
 
 ئەمڕۆ ٢١/٠٢/٢٠١٠ د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەتەلاری ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیکرد لەد. ئەیاد سامەرائی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و سەبارەت بەدۆخی سیاسیی عیراق و چۆنیەتی ئامادەسازی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن گفتوگۆ کرا.
 هەردولا باسیان لەوەکرد پێویستە زەمینەی هەڵبژاردنێکی ئازاد ساز بکرێت و هەموو لایەنەکان بتوانن بانگەشەی خۆیان بەئازادی بەڕێوە ببەن. دەربارەی هەلومەرجی ئەمنی موێل- و دەوروبەریشی تەئکید کرایەوە کەبەڕێگەی دیالۆگ و لێکگەیشتن و دوو لەرەفتاری تاکڕەوانە  کێشەکان چارەسەر بکرێن .
 هەر لەو دیدارەی نێوان سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گفتوگۆ دەربارەی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان بەغداو هەولێر کراو چارەسەرکردنیان بەقازانجی سەرجەم عیراق و پێکهاتەکانی وەسفکرا، لەوبارەیەوە د. ئەیاد سامەرائی دوپاتی کردەوە کەبوونی هەرێمێکی پێشکەوتوو و بەهێز، واتا بوونی عیراقێکی بەهێزو گەشەسەندوو، بۆیە پێویستە بەجدی بیر لەچارەسەری ئەو کێشەو گرفتانە بکرێتەوە.
هەر لەومیانەیەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی هەرێمی کوردستانی بەدەستوور و بەرژەوەندی گشتی عیراق دووپاتکردەوە، روونیشیکردەوە کەچارەسەرکردنی ئەو کێشانە لەقازانجی بەرەوپێشەوەچوونی پرۆسەی سیاسیی و بوژانەوەی هەموو عیراقە.
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.