|
بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن محەمەد(د.خ) پیرۆزبایی لەسەرجەم موسڵمانانی جیهان و عیراق و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی دەکەم.
هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ببیێتە هاندەرێکی تر بۆ پیادەکردنی هەموو ئەو واتا روحییە بەرزانەی ئاینیی پیرۆزی ئیسلام لەلێبووردەیی و یەکتری خۆشویستن و رێزلەیەکتری گرتن بەرجەستەی کردوون، ئومێدەواریشم ئەو رۆژە پیرۆزە بۆ خەڵکی کوردستان بەگشتی بەخۆشی و خێری زیاتر بگەڕێتەوە.
د. بەرهەم ئەحمەد ێاڵح
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
هەولێر
|