English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت: خوازیارین خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌ هه‌مان گیانی سه‌رده‌می‌ راپه‌ڕینه‌وه‌ به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردن بكه‌ن

جه‌ماوه‌ری‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان.
رێككه‌وتێكی‌ گرنگه‌ له‌گه‌ڵ‌ یادی‌ 19 ساڵه‌ی‌ راپه‌ڕینی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستاندا هه‌ڵبژاردنێكی گرنگ ئه‌نجام ده‌رێت، كه‌ ده‌خوازین كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌ هه‌مان گیانی سه‌رده‌می‌ راپه‌ڕینه‌وه‌ به‌شداری‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر بۆ خه‌ڵكی‌ تر به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردندا مافێكی‌ ئاسایی‌ تاك و مافێكی‌ دیموكراسی‌ بێت، بۆ ئێمه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ئه‌ركێكی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌ و نیشتمانیشه‌.
هیوادارین ئه‌وانه‌ی‌ مافی‌ ده‌نگدانیان هه‌یه‌، بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان و به‌شداری‌ بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ رێگایه‌كه‌ بۆ به‌شداریكردنمان له‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ عیراق و شه‌راكه‌تمان له‌ حكومه‌تی‌ ئیتیحادیدا. به‌ده‌ستهێنانی‌ رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاوی‌ كورسی‌ په‌رله‌مانی‌، پایه‌ و رۆڵی‌ كورد له‌ عیراقدا به‌ پته‌وی‌ ده‌هێڵێته‌وه‌، ره‌نگه‌ به‌بێ ئه‌و به‌شداریه‌ فراوانه‌ نه‌توانین ده‌سكه‌وتی تر بخه‌ینه‌ سه‌رخه‌رمانی ده‌سكه‌وته‌كان
هێشتا له‌ عیراقدا پایه‌كانی‌ حوكمڕانی‌ ، ئازادی‌ و دیموكراسی‌ و كاركردن به‌ ده‌ستور ، ته‌واو نه‌چه‌سپیووه‌ و چوار ساڵی‌ داهاتوو، قۆناغێكی په‌رله‌مانی‌ سه‌خت ده‌بێت بۆ یه‌كلایی‌ كردنه‌وه‌ی‌ زۆر كێشه‌ی‌ هه‌ڵواسراو له‌ عیراقدا به‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غداشه‌وه‌، چاره‌سه‌ركردنیشیان به‌وه‌ ده‌كرێت خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌ رێژه‌یه‌كی‌ زۆر بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان و هه‌موو ناكۆكی‌ و جیاوازیه‌كانی‌ نێوانیان وه‌لا بنێن.
بۆیه‌ جارێكی‌ تر له‌گه‌ڵ‌ هیوای‌ سه‌ركه‌وتنمان بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌، ده‌خوازین هه‌موو لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كان، سه‌ركه‌وتنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌هی خۆیان بزانن و ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی‌ نیشتمانی‌ ده‌مێنێته‌وه‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ به‌رفراوان و بێگه‌رده‌ له‌ كوردستاندا، كه‌ ئێمه‌ له‌ حكومه‌ت هه‌موو تواناكانمان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ره‌خساندنی‌ كه‌شێكی‌ ئارام و له‌بار.
هه‌ر شاد و سه‌رفرازبن
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح
سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
6/3/2010

  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.