English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە
لە چوار چێوەی هەڵمەتی نیشتیمانیدا بۆ دامەزراندنی 100 قوتابخانەی نموونەیی لە کوردستان و ناوچەدابڕاوەکاندا پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29/7/2010 د.به‌رهه‌م ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

دكتۆر به‌رهه‌م سالح : هه‌موو تاكێكی‌ كورد به‌ده‌نگی‌ خه‌باتێكی‌ مه‌ده‌نی‌ ده‌ستپێده‌كات

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 7ی ئازار له‌گه‌ل ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ده‌نگداندا، سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له‌گه‌ڵ خاتوو "سه‌رباخ"ی‌ خێزانیدا، له‌ ئاماده‌یی‌ "شیرینی‌ كچان"ی‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ مامۆستایان له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌نگیدا.
له‌ په‌یامێكدا بۆ خه‌ڵكی‌ كوردستان، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌، "هه‌ڵبژاردنی‌ په‌ره‌له‌مانی‌ عێراق، هه‌ڵبژاردنێكی‌ چاره‌نوسسازه‌ ‌و ده‌بێت هه‌موو تاكێكی‌ كوردی‌ به‌ په‌رۆشه‌وه‌ به‌ره‌و سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان بڕوات ‌و هه‌ست به‌وه‌ بكات كه‌ به‌ده‌نگی‌ ده‌توانێت خه‌باتێكی‌ مه‌ده‌نی‌ ده‌ستپێبكات".
سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت هیوای‌ خواست هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق به‌شێوه‌یه‌كی‌ شه‌فاف ‌و دوور له‌ ساخته‌كاریی به‌ڕێوه‌ بچێت، گرنگی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دروست ‌و دیموكراسیانه‌شی‌ بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك خسته‌ڕوو.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن، خاڵێكی‌ گرنگه‌ ‌و پێویسته‌ هه‌موو هێزێكی‌ عیراقی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ درووسته‌ مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بكات، وتیشی‌:"ئێمه‌ وه‌كو كورد له‌ بارێكدا كه‌ دڵنیا بووین له‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی‌ شه‌فاف ‌و دوور له‌ هه‌ر جۆره‌ ساخته‌كارییه‌ك به‌ڕێوه‌چووه‌، ئه‌وا به‌ سنگێكی‌ فراوانه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كان وه‌رده‌گرین ‌و په‌سه‌ندیان ده‌كه‌ین".
دووپاتیكرده‌وه‌، هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، بۆ كورد هه‌ڵبژاردنێكی‌ چاره‌نووسسازه‌ ‌و ده‌كرێت ئه‌نجامی‌ گرنگی‌ بۆ كورد لێ چاوه‌ڕێ بكرێت.
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕوونیكرده‌وه‌، "ره‌نگه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق ئه‌و هێزه‌شی‌ نه‌بێت كه‌ بتوانێت گۆڕانكارییه‌كی‌ به‌رچاو له‌ عیراقدا به‌دیبهێنێت، به‌ڵام گومان له‌وه‌شدا نییه‌ كه‌ وه‌كو هه‌ڵبژاردن، كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی نوێ دێنێته‌ ئاراوه‌، كه‌ جیاوازییان له‌گه‌ڵ ره‌وشی‌ پێشتردا ده‌بێت".
به‌وته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، دوای‌ هه‌ڵبژاردن كۆمه‌ڵێك هاوپه‌یمانیی به‌هێز درووست ده‌بن.
سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت هه‌ڵبژاردنی‌ وه‌كو پرۆسه‌یه‌كی‌ دیموكراسی‌ بۆ ئێستای‌ عیراق گرنگ وه‌سف كرد ‌و پێداگریكرد، هه‌ڵبژاردن ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ عیراق قۆناغێكی‌ نوێ له‌ مێژووی‌ خۆی‌ تاقیده‌كاته‌وه‌.
پێشتردا ده‌بێت".
به‌وته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، دوای‌ هه‌ڵبژاردن كۆمه‌ڵێك هاوپه‌یمانیی به‌هێز درووست ده‌بن.
سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت هه‌ڵبژاردنی‌ وه‌كو پرۆسه‌یه‌كی‌ دیموكراسی‌ بۆ ئێستای‌ عیراق گرنگ وه‌سف كرد ‌و پێداگریكرد، هه‌ڵبژاردن ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ عیراق قۆناغێكی‌ نوێ له‌ مێژووی‌ خۆی‌ تاقیده‌كاته‌وه‌.

دكتۆر به‌رهه‌م سالح : هه‌موو تاكێكی‌ كورد به‌ده‌نگی‌ خه‌باتێكی‌ مه‌ده‌نی‌ ده‌ستپێده‌كات
دكتۆر به‌رهه‌م سالح : هه‌موو تاكێكی‌ كورد به‌ده‌نگی‌ خه‌باتێكی‌ مه‌ده‌نی‌ ده‌ستپێده‌كات
دكتۆر به‌رهه‌م سالح : هه‌موو تاكێكی‌ كورد به‌ده‌نگی‌ خه‌باتێكی‌ مه‌ده‌نی‌ ده‌ستپێده‌كات
دكتۆر به‌رهه‌م سالح : هه‌موو تاكێكی‌ كورد به‌ده‌نگی‌ خه‌باتێكی‌ مه‌ده‌نی‌ ده‌ستپێده‌كات
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2010 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.