|
دكتۆر بەرهەم سالح سه‌رۆكی حكومه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا پیرۆزبایی 8ی مارسی له ژنانی كوردستان كرد.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
پیرۆزبایی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ سه‌رجه‌م ژنان و ئافره‌تانی كوردستان به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنان
له‌و یاده‌دا وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه
كه‌داكۆكیكاری مافه‌كانی ژنان بین و كار بۆ ئه‌وه بكه‌ین شوێن و پێگه‌ی
شیاوی خۆیان له‌كۆمه‌ڵدا هه‌بێت و زه‌مینه‌یه‌یه‌كی له‌باریش له‌به‌رده‌م
ئافره‌تاندا بڕه‌خسێنین بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له‌پرۆسه‌ی
سیاسیی و حوكمڕانی و سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌شداری بكه‌ن.
به‌پێویستی ده‌زانین له‌م جه‌ژنه‌دا جارێكی تر رابگه‌یه‌نین كه‌حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان به‌رنامه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و
ده‌زگاكانیه‌وه گرنگی زۆر به‌خانمان بدات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پڕۆژه
یاسایه‌كمان له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گه‌ڵاڵه كردوه بۆ دامه‌زراندنی
ئه‌نجومه‌نێكی باڵای خانمان كه‌ئه‌ركی سه‌ره‌كی داكۆكی كردن ده‌بێت له‌ماف
و داخوازیه‌كانی ئه‌وان.
له‌كۆتایدا دووباره پیرۆزبایه‌كی گه‌رمتان لێ ده‌كه‌م و ئومێدی سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
8/3/2010
|