English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازیکرد لەکۆمەڵەی قوربانیانی چەکی کیمیاوی
ئەمڕۆ 11/3/2010 د. بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەتەلاری ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیکرد لەکۆمەڵەی قوربانیانی چەکی کیمیاوی.
لەدیدارێکدا کەد. مەجید محەمەدئەمین وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان ئامادەبوو، کۆمەڵەی قوربانیانی چەکی کیمیاوی داوایان کرد حکومەتی هەرێم زیاتر گرنگی بەکەسوکاری شەهیدانی کیمیاباران و بەرکەوتوانی ئەو چەکە قەدەغەکراوە بدات، روونیشیانکردەوە کەئەوان خۆیان بەدڵسۆزی حکومەت دەزانن، بۆیە گەر کەمووکوریتیەک هەبێت هەوڵدەدەن پێش هەموو کەسێک لایەنە پەیوەندیدارەکانی لێ ئاگادار بکەنەوە.
هەر لەودیدارەدا سەرۆکی حکومەت رایگەیاند: حکومەتی هەرێم بەئەرکی سەرشانی خۆی دەزانێت ئاوڕی جیدی لەژیان و گوزەرانی خەڵکی هەڵەبجەو قوربانیانی چەکی کیمیاوی بداتەوەو چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان بکات، ئەوانەی پێویستیشیان بەچارەسەری دەرەوەیە، بەگوێرەی رێنماییەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی دەرەوە بکرێن.
د. بەرهەم روونیشیکردەوە کەحکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت بەگوێرەی بەنارمەیەکی دارێژراو بایەخ بەناوچەی هەڵەبجە بدات، لەوچوارچێوەیەدا زانکۆیەک لەوشارەدا دەکرێتەوە.
سەرۆکی حکومەت بڕیاریشیدا کەلایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت تەواوی کارئاسانی بۆ بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی و کەسوکاری شەهیدەکان بکەن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازیکرد لەکۆمەڵەی قوربانیانی چەکی کیمیاوی
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.