|
ئەمڕۆ 18/4/2010 د. بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لەجەنەرال باربیرو جێگری فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لەعیراق دەربارەی هەلومەرجی سیاسیی و ئەمنی عیراق گفتوگۆیان کرد.
لەدیدارێکدا کەوەزیری ناوخۆو وەزیری پێشمەرگە ئامادەبوون باس لەدۆخی سیاسیی عیراق دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کرا، هەردولا تەئکیدیان کردەوە کەپێویستە ئارامی و ئاسایشی تەواوی عیراق بەگرنگ وەربگیرێت، لەوچوارچێوەیەدا شێوەی هاریکاری نێوان حکومەتی هەرێم و هێزی هاوپەیمانان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
هەر لەو دیدارەی نێوان د. بەرهەم و باربیرو باس لە پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەو چۆنیەتی هاریکاری و هەماهەنگی هێزی هاوپەیمانان کرا، سەرۆکی حکومەتی هەرێم تەئکیدی کردەوە کەهێزی پێشمەرگە بەشێکە لەسیستمی بەرگری عیراق بۆیە پێویست دەکات گرنگی بەژیان و گوزەران و راهێنایان بدرێت
|