English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

د. بەرهەم ساڵح لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسی پاراستنی کوردستان کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ 26/4/2010 لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەئامادەبوونی ئازاد بەرواری جێگری سەرۆکی حکومەت پێشوازیکرد لەمەسرور بارزانی سەرۆکی ئاژانسی پارستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان.
لەدیدارێکدا دوا پەرەسەندنە سیاسیەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان و رێگاچارەی پێکهێنانی حکومەتی تازەی عیراق تاوتوێ کران، تەئکیدیش کرایەوە کەپێویستە لەحکومەتی داهاتووی عیراقدا بەشداری کورد بەشداریەکی راستەقینە بێت و بواریش لەبەردەم جێبەجێکردنی دەستووردا بکرێتەوەو مافەکانی خەڵکی کوردستانیش پارێزراو بن.
 سەبارەت بەگفتوگۆو دانوستانی نێوان لیستەکانیش بۆ پێکهێنانی حکومەتی عیراق هەردولا بەشداریکردنی لیستەبراوەکانی هەڵبژاردن و پێکهاتە سەرەکیەکانی عیراقیان بەپێویست وەسفکردو فەرامۆشکردنی لایەنە سەرەکیەکانیان رەتکردەوە.
 هەر لەو دیدارەدا تەئکید لەیەکخستنەوەی دەزگاکانی ئاسایش و هەماهەنگی زیاتر کرا بەمەبەستی باشتر پارێزگاریکردنی ئاسایشی هەرێم و پاراستنی هاووڵاتیان. 
د. بەرهەم ساڵح لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسی پاراستنی کوردستان کۆدەبێتەوە
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.