|
نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی
له‌باره‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاوكرده‌وه كه
كه‌ناڵی "خه‌به‌ر تورك"ی توركی له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامیداوه.
نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له
روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ناڵی "خه‌به‌ر تورك"ی توركی به‌درۆخسته‌وه و
رایگه‌یاند كه "به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح (سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان) به هیچ شێوه‌یه‌ك لێدوانی وای نه‌داوه كه حكومه‌تی هه‌رێم
نماینده‌ی خۆی ناردبێته ئیمرالی".
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
له‌میانه‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا كه به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی خه‌به‌ر توركدا ئه‌نجامی
دابوو، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه پرسیاری ئه‌وه‌ی له‌سه‌رۆكی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان كردبوو كه گوایه حكومه‌تی هه‌رێم نماینده‌ی خۆی بۆ
دوورگه‌ی ئیمرالی بۆ لای عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان ناردبێ، وه‌ڵامی به‌ڕێز د.
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌وه بووه كه‌شتی وانه‌بووه.
نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوپاتی
ده‌كاته‌وه كه به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به هیچ شێوه‌یه‌ك لێدوانی وای
نه‌داوه كه حكومه‌تی هه‌رێم نماینده‌ی خۆی ناردبێته ئیمرالی، بۆیه
هه‌واڵی له‌و جۆره به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دووره له‌راستیه‌وه. |