English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

سەرۆکى حکومەت بەشدارى سێیەمین فێستیڤاڵى هەورامان دەکات
رۆژى 1/5/2010 بەئامادەبوونی د.بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە دروشمی "جەسایە و ئازادی و جەدەروازە و کلتوریۆ ملمێ دلێ جوانیەکا هۆرامانی" و لە ناوچەی تافانی شارۆچکەی بیارە سێیەمین فیستیڤاڵی کولتووری هەورامان بە ئامادەبوونى ژمارەیەکى زۆرى بەرپرسانى حکومەتى هەرێم و حزبەکان و جەماوەرێکى فراوانى ناوچەکە و نوێنەرانى ناوچەکانى گەرمیان و شەبەک و لوڕ و ناوچەکانى تر، بەڕێوەچوو.
لە وتەیەکیدا د.بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند؛ ئەرکی سەرشانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بەردەوام بێت لە گەشەپێدانى ئاوەدانی و زیادکردنى خزمەتگوزارى.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە کرێکاران کرد بە بۆنەی ڕۆژی یەکی ئایار و وتی پێویستە دووپاتی بکەینەوە کە هەورامان لەمێژووی پڕ بەسەرهاتی کورددا هەمیشە ناوەندێکی ڕۆشنبیری، ڕۆحی، سیاسیی گرنگی کورد بووە، هەورامان بە مەڵبەندە زانستییەکانی بەشداریی گەورەی هەبووە لە بەهێزکردنی هەم ئایینی پیرۆزی ئیسلام و هەم ڕۆشنبیریی و کلتووری کوردەواری، ئەم ناوچەیە کۆمەڵێک سەرکردەی گەورەی بەمێژووی گەلەکەمان بەخشیوە، هەروەک لە ڕۆژگاری سەختی خەباتدا مەڵبەندی بەرگری و حەوانەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و پشتیوانی بووە، بۆیە دوژمنانی گەلەکەمان ویستوویانە بەرەو دواوەی بەرن و وێرانکاری تیا بکەن".
تەئکیدیشیکردەوە "ئەرکی سەرشانی ئێمەیە وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵبدەین و هیممەت بکەین قەرەبووی ئەو زەرەر و زیانانەی ڕابردووی بکەینەوە و هەوڵ بدەین ئاوەدانی بۆ هەموو سووچێکی ئەم هەورامانە بگێڕینەوە، هیوادارم بەپشتیوانی ئێوەی دڵسۆز بتوانین ئەو کارە بەئەنجام بگەیەنین و ئەو دەستکەوتانەی ڕابردوومان هەم بپارێزین و هەم ئاوەدانی زیاتر بەرەو ئەم ناوچەیە ئاڕاستە بکەین".
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەیوب ڕۆستەم بەڕێوەبەری مەڵبەندی ڕۆشنبیری هەورامان بۆ ئاسۆ وتی: "هەوڵ دەدەین بەردەوام بین و ساڵانە ئەم فیستیڤاڵە ئەنجام بدەین، ئەمساڵ بەو شێوە بەرفراوانە و لەسەر ئەرکی خۆمان وەکو مەڵبەندی ڕۆشنبیری هەورامان و خێرخوازێک بەڕێوەچووە و هیوادارین بەدڵی میوانان بووبێت".
لە چوارچێوەى فێستیڤاڵە کلتوورییەکەى هەوراماندا کۆمەڵێک چالاکی هونەرى و کەلتووریش پێشکەشکران.

سەرۆکى حکومەت بەشدارى سێیەمین فێستیڤاڵى هەورامان دەکات
سەرۆکى حکومەت بەشدارى سێیەمین فێستیڤاڵى هەورامان دەکات
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.