English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەجیا پێشوازیکرد لەسەرۆکی حزبی ئیسلامی عیراق و ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی

ئەمڕۆ 10/5/2010 د. بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لەئوسامە تکریتی سەرۆکی حزبی ئیسلامی عیراق و نەسیر عانی ئەندامی مەتەبی سیاسی.
لەدیدارێکدا سەبارەت بەدوا پێشهاتە سیاسیەکانی عیراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی تازە گفتوگۆ کرا، هەردولا تەئکیدیانکردەوە کەپێویستە سەرجەم لیست و لایەنەکان لەچوارچێوەی بەرژەوەندی عیراق و دەستوور کار بۆ نەهێشتنی کێشەو ناکۆکیەکان بکەن و هەوڵی جیدی بدەن بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کەبتوانێ خزمەتی تەواوی گەلانی عیراق بکات.
هەر لەو دیدارەی نێوان سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی حزبی ئیسلامیدا جەخت لەوە کرایەوە کەپێویستە حکومەتێک بێتە کایەوە گوزارشت لەسەرجەم پێکهاتەکانی عیراق بکات و هیچ لیست و لایەنێک فەرامۆش نەکرێت، هەروا بەشداری تەواوی پێکهاتەکان تیایدا بەشداریەکی کاریگەرو راستەقینە بێت و بتوانێ بەسەر ئاستەنگە سیاسیی و ئابووری و ئەمنیەکانیدا زاڵ بێت.
د. بەرهەم لەو دیدارەدا باسی لەوەشکرد کەجێبەجێکردنی دەستوور بەتەواوی برگەکانی و چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەگوێرەی دەستوور دەبێ یەکێک بێت لەئەولەویاتی حکومەتی داهاتوو.

هەر ئەمڕۆ د. بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لەمامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و وەفدێکی هاوڕێی.
لەدیدارێکدا پێویستی یەکڕیزی هێزە سیاسیەکانی کوردستان لەم هەلومەرجەی ئێستای عیراق و بەیەکەوە کارکردنی سەرجەم لیستەکان بۆ کارکردن لەپێناو پێکهێنانی حکومەتێک کەبتوانێ وەڵامی داخوازیە دەستووری و یاسایەکانی خەڵکی کوردستان بداتەوە باسی لێوە کرا، لەو چوارچێوەیەدا پێکهێنانی ئیتیلافی فراکسیۆنە کوردیەکان بەهەنگاوێکی گرنگ وەسفکرا کەبەهۆیەوە کورد بەیەک گوتاری سیاسی یەکگرتوەوە لەبەغدا کار دەکات.
هەر لەو دیدارەدا سەبارەت بە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی هەماهەنگی نێوان لایەنەکان و حکومەتی هەرێم گفتوگۆ کرا لەپێناو پێشکەشەکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بەهاووڵاتیان و چارەسەرکردنی کەموکوڕی و گرفتەکانیش.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەجیا پێشوازیکرد لەسەرۆکی حزبی ئیسلامی عیراق و ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.