English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازیکرد لەمۆڵی فی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مۆڵی فی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی  ئەمریکا سەبارەت بەپرۆسەی سیاسی عیراق و پەیوەندی نێوان ئەمریکاو عیراق و هەرێم و دۆخی ئەمنی گفتوگۆیان کرد.
ئەمڕۆ 11/5/2010 لەتەلاری ئەنجومەنی وەزیران لەشاری هەولێر د. بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لەخاتوو موڵی فی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەی ئەمریکا.
 لەدیدارێکدا پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان ئەمریکاو هەرێم و عیراق و هاوکاریکردنی کوردستان لەبوارە جۆربەجۆرەکان باسی لێوە کرا، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد  کەهاوکاریکردنی  هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەمریکا  لەزۆربەی بوارەکاندا بەتایبەتی لەبواری ئاوەدانکردنەوە خوێندن و گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووریدا گرنگە لەکاتێکدا کە ئاسایش و ئارامی تێدا بەرقەرارەو دەرفەتی زیاتری پتەوکردنی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانییەکان هەیە.
  هەر لەو دیدارەدا  سەبارەت   بەهەلومەرجی سیاسیی عیراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی تازە گفتوگۆ کرا، د. بەرهەم ساڵح روونیکردەو کەکورد دەیەوێت لەچوارچێوەی دەستوور و بەرژەوەندی هاوبەشی سەرجەم گەلانی عیراق کار بۆ پێکهێنانی حکومەت بکرێت و بەشداری گشت لایەنەکانیش لەحکومەت و وەرگرتنی بڕیاردا بەشداریەکی راستەقینە بێت، راشیگەیاند پێویستە لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە هەستیارەدا هەموو لایەک بەگیانی لێپسراوێتی نیشتمانی کار بۆ پێکهێنانی حکومەتێک بکەن کەهەموو عیراقیەکان بەهی خۆیانی بزانن و بتوانی بەیەک چاو خزمەتی سەرجەم پێکهاتەکان بکات.

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازیکرد لەمۆڵی فی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.