|
|
| |
|
|
| |
|
|
| |
|
| د.به‌رهه‌م: لایه‌نی ناحه‌ز به‌ده‌سكه‌وته‌كان چاوی به‌رایی نایه‌ت، بانگهێشتیان ده‌كه‌ین بۆ بازیان.. نمونه‌ی خزمه‌تگوزاری و گه‌شه‌پێدان
|
|
دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح رایگه‌یاند یه‌كڕیزی و یه‌ك ئیراده‌یی نێوانمان كه خۆی ده‌بینێته‌وه له لیستی كوردستانی، لیستی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی زامنی سه‌ره‌كییه بۆ ئازادی و ئاوه‌دانی و نوێ بوونه‌وه و پاراستن و په‌ره‌پێدانی ده‌سكه‌وته‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی فراواندا له ناحیه‌ی بازیان كه ئه‌مڕۆ 12/7 به ئاماده‌بوونی قادر قادر ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی یه‌كێتی و پارتی به‌ڕێوه‌چوو، د.به‌رهه‌م ته‌ئكیدی كرده‌وه لیستی كوردستانی، لیستی راسته‌قینه‌ی یه‌كڕیزی و یه‌ك ئیراده‌یی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و په‌ره‌پێدانی ده‌سكه‌وته‌كان و به‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وت و سه‌روه‌ری نوێیه و ئاماژه‌یه‌كه بۆ به‌سه‌رچوونی سه‌رده‌می ناخۆشییه‌كان و ده‌رفه‌تێكیشه بۆ ساڕێژكردنه‌وه‌ی برینه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ و دوورخستنه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كیی دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه تاڵانه.
|
|
|
|
| |
|
| د.به‌رهه‌م: شانازی ده‌كه‌ین نكۆڵیش له كه‌موكورتییه‌كانمان ناكه‌ین
|
|
دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی لیستی كوردستانی رایگه‌یاند مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران دوو توێژی گرنگ و دڵسۆزن و به ماندووبوون و خزمه‌تگوزاریان خزمه‌تێكی زۆریان پێشكه‌شكردووه و هه‌موومان دروشمی "سه‌ری به‌رزمان بۆ مووچه نه‌وی ناكه‌ین" مان له یاده و ده‌بێت ئاوڕیان لێ بدرێته‌وه و داوا و داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێن.
|
|
|
|
| |
| |