كورته‌یه‌ك له ژیاننامه‌ی د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح
- د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له ساڵی 1960 له شاری سلێمانی، له كوردستانی عیراق، له دایكبووه.
- له كۆتایی ساڵی 1976 په‌یوه‌ندیی كردووه به ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه.
- له ساڵی 1979 دا دووجار له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ده‌سگیركراوه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردن به‌ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانه‌وه. ماوه‌ی 43 رۆژ له زیندانه‌كانی ئه‌من له هه‌یئه‌ی ته‌حقیقی خاسسه له كه‌ركوك ده‌سگیر كراوه و به چه‌ندین شێواز ئه‌شكه‌نجه دراوه.
- دوای ئازادكردنی له زیندان، خوێندنی ئاماده‌یی به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو كردووه و پله‌ی یه‌كه‌می له سه‌ر ئاستی كوردستان و پله‌ی سێیه‌می له سه‌ر ئاستی عیراق به‌ده‌ستهێناوه دوای ئه‌وه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌دا 96,5نمره‌ی % ی وه‌رگرتووه.
- به هۆی چاودێری ئه‌منییه‌وه عیراقی جێهێشتووه و روویكردۆته به‌ریتانیا.
- له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه بۆته ئه‌ندام له رێكخستنه‌كانی ئه‌وروپای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بۆته به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا.
- سه‌رباری سه‌رقاڵبوونی به خه‌باتی سیاسی، خوێندنی زانكۆی ته‌واو كردووه، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ئه‌ندازیاری مه‌ده‌نی و بیناسازی ساڵی 1983 له زانكۆی كاردیف له به‌ریتانیا، به‌ده‌ستهێنا.
- خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له بواری ئامار و پراكتیزه‌ی كۆمپیوته‌ر له ئه‌ندازیاری گشتی له ساڵی 1987 له زانكۆی لیڤه‌ربول له به‌ریتانیا.
- وه‌ك ئه‌ندازیاری راوێژكار له كۆمپانیایه‌كی ئه‌وروپی كاری كردووه.
- له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی ئاشكرای یه‌كێتیی نیشتمانیی له كوردستانی ئازاد كرا‌و، ساڵی 1992، به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردراوه‌و ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای پێشپێردراوه.
- نوێنه‌ری یه‌كه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بووه له دوای یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له كوردستان له ساڵی1992 دا، بۆته به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له ئه‌مریكا-واشنتۆن.
- تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی فراوان كردووه له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی بڕیار له واشنتۆن و به‌شداریكردووه له چالاكییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی و كۆنگره‌كانی به‌ر له رووخانی رژێمی به‌عس.
- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه له ماوه‌ی نێوان كانونی دووه‌می 2001 و ناوه‌ڕاستی 2004 له سه‌ر ته‌كلیفی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكومه‌تدا هه‌وڵێكی زۆری‌دا بۆ چككردنی باری گوزه‌رانی هاووڵاتیانی هه‌رێم و باشكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و بنهمارێژی كرد بۆ پرۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدان كه‌بووه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی جه‌ماوه‌ری كوردستانی له كاتێكدا ئه‌و هه‌رێمه گه‌مارۆ درابوو له هه‌موو چانسێكی ئابووری و گه‌شه‌پێدان بێبه‌شكرابوو.
- له دوای رووخانی رژێم بووه جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی كاتیی عیراق له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2004 و پاشان بووه وه‌زیری پلاندانان له حكومه‌تی ئینتیقالی عیراق له ساڵی 2005 و دواتر بۆته جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌ڵبژێدراوی عیراق (حكومه‌تی به‌ڕێز نوری مالكی) و سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی ئابووری پێسپێردراوه.
- به نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی عیراق، پرۆژه‌ی په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ عیراق به شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ست پێكردووه. په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كه بۆ ده‌سته‌یه‌ك ئیلتزامی هاوبه‌ش له نێوان عیراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاری كردنی به‌غدا له پابه‌ندبوون به ئیلتزامهكانی له بونیادنانی عیراقێكی دیموكراتی فیدرالی گه‌شه‌كردوو كه له‌گه‌ڵ خۆی و ده‌وروبه‌ره ئیقلیمییهكهی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌یدا به ئاشتی وهێمنی بژی.
- زانکۆی ئه‌مریکی له عیراق - سلێمانی دامه‌زراندووه و ئێستاش سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی باوه‌رمه‌ندانی ئه‌و زانکۆیه ده‌کات.
- له رۆژی 25/7/2009 له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی كوردستانه‌وه كاندید كراوه بۆ سه‌رۆكایه‌تی لیستی كوردستانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئێستاش سەرۆکی حکومەتی کوردستانە و کابینەکەی پێک هاتووە لە 19 وزارەت.
- د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح خاوه‌نی تۆڕێكی فراوانی په‌یوه‌ندیی كوردستانی و عیراقی و هه‌رێمایه‌تی و نێو ده‌وڵه‌تییه و وه‌ك سیاسییه‌كی میانڕه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو هێز و ره‌وته سیاسییه‌كانی وڵات‌دا كراوه‌یه و خاوه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وه له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی میدیایی و رووناكبیریی.
- خاوه‌نی چالاكییه‌كی به‌رچاوه له بواری رووناكبیری و له پشتگیریكردنی چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی . سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باوه‌ڕمه‌ندانی (مولته‌قای عیراقی) یه كه چه‌ترێكی دیموكراتیی عیراقییه و چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیموكراتی و نیشتمانیی و كه‌سایه‌تی له چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵی عیراقی له خۆده‌گرێت، مولته‌قا خاوه‌نی پرۆژه‌ی واعیدون و پرۆژه‌ی هیوایه بۆ پشتگیری كردنی خوێندكاری زیره‌ك و به‌هره‌مه‌ند له زانكۆكانی كوردستان و ناوه‌ڕاست و باشووری عیراقدا.
- خێزانداره و كوڕێك و كچێكی هه‌یه.