|
د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە
لە چوار چێوەی هەڵمەتی نیشتیمانیدا بۆ دامەزراندنی 100 قوتابخانەی نموونەیی لە کوردستان و ناوچەدابڕاوەکاندا پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29/7/2010 د.به‌رهه‌م ... |
| زیاتر بخوێنه‌وه |
|
 |
|
| |
|
|
|
|
په‌یامێك له به‌رهه‌م ساڵحه‌وه |
سه‌ره‌كی » په‌یامێك له به‌رهه‌م ساڵحه‌وه |
|
میوانانی به‌ڕێز
خۆشحاڵبووم له‌م سه‌كۆیه‌وه به خزمه‌تتان ده‌گه‌م و
سوپاس بۆ ئێوه‌ش كه ئه‌م ماڵپه‌ره‌تان هه‌ڵبژارد تا له نزیكه‌وه به دید و
ڕوانین و هه‌روه‌ها كار و چالاكییه‌كانی به‌نده ئاشنابن، له به‌رانبه‌ریشدا
به‌نده‌ش ده‌یه‌وێ به بیر‌و بۆچون و تێروانینه‌كانی ئێوه ئاشنا بێت، تا پێكه‌وه
به‌خته‌وه‌ری و ژیانێكی شایسته تر بۆ گه‌له‌كه‌مان دهستهبهركهین.
به‌خێربێن.
له ژیانی سیاسیی و كۆمهڵایهتیمدا ئه‌وه‌نده‌ی بۆم كرابێ،
هه‌وڵی به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی و میانه‌ی گه‌رموگوڕم له‌گه‌ڵ دۆست و هاوڕێیان،
له‌گه‌ڵ چین و توێژه جیاجیاكانی وڵات داوه، ئه‌مه‌ش له‌و باوه‌ڕه‌وه‌یه كه له
بنچینه‌دا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك سه‌رچاوه‌ی هه‌موو بیر و باوه‌ڕێكی چاك و خێرخوازن و
بۆ سیاسه‌تمه‌دارێك كه كاره‌كه‌ی خزمه‌تی گشتییه و سه‌رچاوه‌ی ڕه‌وای توانا و
ده‌سه‌ڵاتیشی هه‌ر له خه‌ڵكه‌وه بێت، زۆر گرنگه ڕاسته‌وخۆ ، بێ به‌ربه‌ست و
ڕێگری، له په‌یوه‌ندیدا بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و له‌گه‌ڵ دۆست و هاوڕێ و
هاووڵاتییه‌كانی زیاد له كه‌ناڵێكی په‌یوه‌ندی هه‌بێت تا له ئه‌ندێشه و
بیركردنه‌وه و ئاواته‌كانیان ئاگاداربێت و له سیاسه‌ت و كۆششی خۆی ئه‌و ماتریاله
میللییه به‌كار بێنێت و له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه سوود له پێشنیاز و دیدو بۆچونی
جه‌ماوه‌ر وه‌ربگرێت. هیوادارم ئه‌م ماڵپه‌ڕه، له‌پاڵ كه‌ناڵه‌كانی تری
په‌یوه‌ندی، درفهتێكی نوێ بێت بۆ به‌رده‌وامی میانه و
دۆستایه‌تیمان.
ئه‌م داوایه‌م گشتییه، بۆ هه‌موو هاووڵاتیانه، به‌ڵام
به‌تایبه‌تیش مه‌به‌ستم له روناكبیران و خوێندكاران و گه‌نجه‌كانمانه، له كچان و
كوڕانی كوردستان كه له‌م سه‌كۆ پێشكه‌وتووه‌ی ئینترنێته‌وه ده‌توانن كه‌ڵكێكی
گه‌وره له زانست و ته‌كنه‌لۆژیا وه‌ربگرن.
گه‌نجی ئێمه، له ده‌یه‌كانی
ڕابردوودا، له هه‌موو ده‌رفه‌تێكی پێشكه‌وتن و خوێنده‌واری و چانسی گه‌شه‌كردن
بێبه‌ش بوو، هیوادارم ته‌كنه‌لۆژیا و تۆڕێكی فراوانی په‌یوه‌ندی، له ڕێی
ئینته‌رنێته‌وه، بتوانێت قه‌ره‌بوویه‌كی شایانی ئه‌و بێبهشییهیان بكاته‌وه و
ئه‌وانیش ژیرانه ئه‌م ده‌رفه‌ته تازانه بقۆزنه‌وه.
له‌م پێناوه‌دا
حه‌زده‌كه‌م ئه‌م ماڵپه‌ڕه ببێته سه‌كۆیه‌كی گه‌رموگوڕی گفتوگۆی دوو لایه‌نه،
گه‌نجان و خوێندكاران و روناكبیران لێیه‌وه په‌ره به خولیاكانیان بده‌ن و منیش
گه‌نجێتی خۆم له بیروكرداردا په‌ره‌پێبده‌م و سوود له پێشنیازه‌كانتان وه‌رگرم
بۆ خزمه‌تی نیشتمان!
ڕاسته دۆستان لوتفیان كرد و ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان بۆ كار و
چالاكییه‌كانی هاوڕێی ئێوه، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، داناوه، به‌ڵام خواستی من
له‌وه گه‌وره‌تره. ئاره‌زوومه ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه بۆ ته‌ماشاكردنی ئێوه‌ی
خوێنه‌ریش بێت، ئه‌م سه‌كۆیه بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و بیركردنه‌وه‌ی هاوبه‌ش بێت،
بیركردنه‌وه‌ی هاوبه‌ش مه‌وداكانی تێڕوانین و ئه‌زموونی ژیانمان ده‌وڵه‌مه‌ند
ده‌كات.
بۆیه، جارێكی تر، به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌م و به هیوای
په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه و به‌رده‌وام.
له‌گه‌ڵ رێزی
به‌رهه‌م
ئه‌حمه‌د ساڵح
|
|
|
| |
|
 |
|
| |
|