|
دكتۆر بەرهەم سالح سه‌رۆكی حكومه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا پیرۆزبایی 8ی مارسی له ژنانی كوردستان كرد.
دكتۆر بەرهەم سالح سه‌رۆكی حكومه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا پیرۆزبایی 8ی مارسی له ژنانی كوردستان كرد.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
پیرۆزبایی سه‌رۆكی ... |
| زیاتر بخوێنه‌وه |
|
 |
|
| |
|
|
|
|
چاككردنی گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان، ده‌ستپێكی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی چۆنایه‌تی |
سه‌ره‌كی » ده‌سپێشخه‌ری » کوردستانی » چاككردنی گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان، ده‌ستپێكی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی چۆنایه‌تی |
|
له كاتێكدا د. به‌رهه‌م پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
(ئیداره‌ی سلێمانی) وه‌رگرت، باری دارایی و ئابووری كوردستان له‌و په‌ڕی
ناله‌باریدا بوو، به‌هۆی گه‌مارۆی ئابووری سه‌ر عیراق و گه‌مارۆی ئابووری
به‌غدا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. به‌ڵام د. به‌رهه‌م هه‌روه‌ك له كارنامه‌ی
حكومه‌ته‌كه‌یدا رایگه‌یاند بوو؛ كه هه‌وڵی جدی ده‌دات بۆ باشكردنی ره‌وشی
دارایی” به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی برده‌سه‌ر و به ماوه‌یه‌كی كورت توانی ئه‌و
داهاته‌ی كه له سنووری ئیداری حكومهتهكهیدایه رێكبخاته‌وه و ئه‌وه‌ش
كاریگه‌ری به‌سه‌ر سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كوردستانه‌وه ده‌ركه‌وت به
تایبه‌تی مووچه‌خۆران.
رێكخستنه‌وه‌ی مووچه و
ده‌رماڵه
مووچه‌خۆرانی كوردستان له ره‌وشێكی ناله‌باردا بوون، به‌ڵام
به هۆی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه د. به‌رهه‌م و كابینه‌كه‌ی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی
داهاته‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی مووچه‌وه دایان، وورده وورده باری گوزه‌رانی
مووچه‌خۆران به‌ره‌و باشبوون چوو. دوای چه‌ند مانگێك له ده‌ستبه‌كاربوونی د.
به‌رهه‌م بارودۆخی پێدانی مووچه باش بوو، توانرا مانگانه به شێوه‌یه‌كی رێك و
رێكخراو مووچه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی حكومیدا دابه‌ش بكرێت. له‌و كاته‌دا ئه‌وه
نه‌ك هه‌ر ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ بوو، به‌ڵكو ده‌ستكه‌وتێك بوو كه بۆ ئه‌و كاته زۆر
گه‌وره بوو، چونكه ره‌وشی دارایی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌تی
فه‌رمانبه‌ران خراپ بوو، به‌ڵام پێدانی مووچه له‌كاتی
خۆیدا تا راده‌یه‌ك باری گوزه‌رانی مووچه‌خۆرانی باش كردوو گڕوتینێكی باشیشی
خسته بازاڕه‌وه.
د. به‌رهه‌م ته‌نها ههربهوهندهوه نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو له
ماوه‌یه‌كی پێوانه‌یدا مووچه‌ی زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌رانی زیاد كردوو ده‌رماڵه‌ی
پیشه‌یی بۆ زۆرێك له خاوه‌ن بڕوا نامه‌كان و پیشه تایبه‌ته‌كان
بڕیه‌وه.
كه ده‌توانین به كورتی ئاماژه‌یان پێبده‌ین؛
-
زیادكردنی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌ی مامۆستایان.
- زیادكردنی
ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی.
- زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی
مانگانه بۆ بواری دادوه‌ری.
- بڕینه‌وه‌ی ده‌رماڵه بۆ ده‌رچوانی سیاسه‌ت
له داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا.
- بڕینه‌وه‌ی ده‌رماڵه بۆ توێژه‌ره
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له فه‌رمانگه حكومییه‌كاندا.
- ده‌ركردنی یاسای
خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
- خه‌رجكردنی ده‌رماڵه بۆ مامۆستایانی
ئاینی.
- زیادكردنی مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه‌ی هێزه‌كانی ناوخۆ.
-
زیادكرنی سه‌قفی مووچه‌ی خانه‌نشینی 400 دیناری چاپی سویسری.
-
زیادكردنی سه‌قفی كرێی وانه‌وتنه‌وه‌ی مامۆستایانی یاریده‌ده‌ر له
په‌یمانگه‌ی پێگه‌یاندنی مامۆستایان.
- خه‌رجكردنی پادداشت بۆ بۆ ئه‌فسه‌ر و
پۆلیس و دهرهجهدانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆ.
- خه‌رجكردنی
رۆژانه بۆ ئه‌و ئه‌ندازیارانه‌ی له پرۆژه‌كاندا كارده‌كه‌ن.
- خه‌رجكردنی
ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت به راژه بۆ مامۆستایانی په‌یمانگا ته‌كنیكییه‌كانی سه‌ر
به‌خوێندنی باڵا و پیشه‌سازییه‌كانی سه‌ر به هروهرده.
- زیادكردنی
مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی هێزه‌كانی فه‌رمانگه‌ی چاككردنی كۆمه‌ڵایه‌تی.
-
ده‌ركردنی سیستمی هاندان بۆ كارگه به‌رهه‌مهێنه‌كان.
- رێزلێنانی ساڵانه له پێنج داهێنه‌ر له بواره‌كانی نوسین و
ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا. مانگانه‌ش مووچه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌ند و نوسه‌رانه
ته‌رخانكرا كه به‌شێكی زۆری ته‌مه‌نیان بۆ خزمه‌تكردنی كه‌لتور و هونه‌ر و
روناكبیری ته‌رخان كرد بوو.
- زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌ی
خوێندكاران.
- خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی مانگانه بۆ هه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی
لیژنه‌ی باڵای نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری و زیادكردنی كرێی وانه وتنه‌وه بۆ
له خوله‌كانی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری.
- زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی
هاوسه‌رێتی بۆ فه‌رمانبه‌رای حكومه‌تی هه‌رێم.
- بڕینه‌وه‌ی مووچه بۆ
كه‌مئه‌ندامان.
- زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی ده‌زگای
كاره‌با.
- پێدانی سولفه‌ی هاوسه‌رێتی به فه‌رمانبه‌را
ن.
خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیان
د. به‌رهه‌م
یه‌كێك له خاڵه دیاره‌كانی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری
شه‌هیدان و قوربانیانی كاره‌ساته‌كانی كوردستان بوو. دوای چه‌ند مانگێك له
ده‌ست به‌كاربوونی كابینه‌كه‌ی حكومه‌ت به فیعلی رۆڵی خۆی له‌و بواره‌دا
نه‌خشاند. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چه‌ندین پارچه زه‌وی له شاروو شارۆچكه‌كاندا
به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و كه‌مئه‌نداماندا دابه‌شكرا.
دوابه‌داوی ئه‌وه‌ش له بواری باشكردنی ژیان و گوزه‌رانیاندا چه‌ندین هه‌نگاوی
گرنگ نران كه به كورتی ئاماژه‌یان پێ ده‌ده‌ین؛
- زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی
منداڵی شه‌هیدان.
- زیادكردنی مووچه‌ی شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندامانی ده‌زگای
شه‌هیدانی شۆڕشی گه‌لی كوردستان.
- بڕینه‌وه‌ی مووچه بۆ میراتگرانی
شه‌رعی قوربانیانی تاوانی ئه‌نفال و كیمیاباران
- بڕینه‌وه‌ی مووچه بۆ
میراتگرانی شه‌رعی كورده فه‌یلییه بێسه‌ر و شوێنكراوهكان.
- پێدانی
سلفه‌ی هاوسه‌رێتی به كوڕ‌و كچی شه‌هیدان و ئه‌نفالكرا و كیمیابارانكراو.
-
زیادكردنی مووچه‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ی كه‌مئه‌ندام.
- به‌خشینی
كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ی كه‌مئه‌ندام له ره‌سمی مۆڵه‌تی دروستكردنی
بینا.
- به‌خشینی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان له نرخی ئه‌و پارچه
زه‌وییه‌ی كه له سنووری شار و شارۆچكه‌كاندا بۆیان دابین ده‌كرا.
-
به‌خشینی پێشمه‌رگه‌ی كه‌مئه‌ندام له نرخی ئه‌و پارچه زه‌وییه‌ی كه له
سنووری شار و شارۆچكه‌كاندا بۆیان دابین ده‌كرا.
- ده‌ستكاریكردنی یاسای
ریعایه‌تی قاسرین تاوه‌كو مامه‌ڵه‌ی یاسایی بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان له
دادگاكان‌دا ئه‌نجام بدرێت.
بوژانه‌وه و
ئاوه‌دانكردنه‌وه
د. به‌رهه‌م له ماوه‌ی مانه‌وه و ده‌ست
به‌كاربوونی له پۆستی سه‌رۆكی وه‌زیراندا هه‌وڵێكی بێوێنه‌ی دا بۆ
بووژانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین
كاری گرنگ ئه‌نجام دران كه دیارترینیان پێدانی سولفه‌ی خانووبه‌ره بوو به
هاووڵاتیان كه به‌و هۆیه‌وه زۆر له هاووڵاتیان له ده‌ست كرێنشینی رزگاریان
بوو، جموجوڵێكی بێ وێنه‌ش كه‌وته بازاڕه‌كانی كوردستانه‌وه هه‌م له رووی
فرۆشتنی كه‌ره‌سه‌ی خانووبه‌ره هه‌م له رووی كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری. هه‌ر
له ماوه‌ی ده‌ست به‌كار بوونی د. به‌رهه‌م دا چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی و
گرنگ بنیاتنران له‌وانه؛ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، ته‌لاری هونه‌ر و
دروستكردنی بینای ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م.
جگه له‌وانه‌ش بۆ
په‌ره‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان چه‌ندین كاری تر ئه‌نجام دران
له‌وانه؛
- بڕیاری كه‌مكردنه‌وه و رێكخستنی باجی ده‌رامه‌ت.
-
تهعدیلكردنی یاسای باجی عه‌ره‌سات، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قورسایی باج له‌سه‌ر
خاوه‌ن عه‌ره‌سه، له رێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی باجه‌وه.
- به‌خشینی هاووڵاتی
خاوه‌ن خانووی خۆی له باجدان. وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ سووكردنی باری باجدان له‌سه‌ر
هاووڵاتیان.
- ده‌ستكاریكردنی یاسای ( ایجار العقارات).
- دامه‌زراندنی
بانكی بازرگانی.
- دامه‌زرادنی بانكی موساهه‌مه‌ی تایبه‌ت.
-
تهعدیلكردنی یاسای داهاتی شاره‌وانییه‌كان.
- تهعدیلكردنی یاسای
كۆمپانیاكان.
- هاندانی دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی
نیشته‌جێبوون.
- ده‌ركردنی یاسای پۆڵێنكردنی كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ران.
-
سیستمی هاندانی كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنان.
- گێڕانه‌وه‌ی قه‌رزی ناكام و
پاره‌ی ته‌وفیر و پاشه‌كه‌وت.
- ده‌ركردنی یاسای هاندانی وه‌به‌رهێنان له
هه‌رێمی كوردستان.
- بڕیاری پێدانی قه‌رز به خاوه‌ن ته‌كسی و پاسه‌كانی
سلێمانی بۆ گۆڕینی سه‌یاره‌كانیان به سه‌یاره‌ی مۆدێل به‌رز.
- بڕیاردان بۆ
به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی بانكی كشتوكاڵی.
- كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی ره‌سم و
خزمه‌تگوزارییه‌كان.
- دانانی نه‌خشه‌ی بنچینه‌یی بۆ زۆربه‌ی شار و
شارۆچكه‌كان.
- جیاكردنه‌وه‌ی هه‌زاران پارچه زه‌وی و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر
فه‌رمانبه‌ران و چینه جیاوازه‌كاندا له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان.
-
دروستكردنی شه‌ش بازاڕی هاوچه‌رخ له كه‌لار، چه‌مچه‌ماڵ، رانیه، قه‌ڵادزه،
ته‌كیه و حاجیاوه.
- دروستكردنی پرۆژه‌ی ئاو و
ئاوه‌ڕۆ به‌بڕی (1132465) دینار له سه‌رجه‌م شار و
شارۆچكه‌كاندا.
- به ئه‌نجام گه‌یاندنی چه‌ندین
پرۆژه‌ی رێگا و بان.
- بنیاتنانی پرۆژه‌كانی وه‌ك: هه‌واری شار، پاركی
مه‌لیك، هۆڵی داخراوی شه‌كره‌كه و هۆڵی داخراوی وڵوبه.
له
بواره‌كانی تردا
د. به‌رهه‌م و كابینه‌كه‌ی له ماوه‌ی كه‌متر له چوار
ساڵدا له بواره‌كانی تردا چه‌ندین كاری گرنگیان ئه‌نجامدا له بواری
ته‌ندروستیدا ده‌یان بینای نوێی نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ی ته‌ندروستی دروستكران و
زۆربه‌ی بینا كۆنه‌كانیش نۆژه‌ن كرانه‌وه. ئه‌وه سه‌ره‌ڕای لایه‌نی ته‌قه‌نی
كه چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی نوێ بۆ نه‌خۆشخانه‌كان دابین كران كه هه‌ندێكیان
یه‌كه‌مجار بوو ده‌هێنرانه كوردستانه‌وه.
له بواری په‌روه‌رده و
فیركردنیشدا ده‌یان خوێندنگه و قوتابخانه‌ی نوێ دروستكران. بڕیاری كردنه‌وه‌ی
زانكۆی كۆیه، كۆلیژی ته‌كنیكی و هیمانگهی كۆمپیوته‌ر و سینه‌ما دران.
چه‌ندین به‌ش و كۆلیژی جیاواز له زانكۆ و په‌یمانگاكانی تردا كراوه. زۆربه‌ی
پێداویستییه ته‌كنیكییه‌كانیش بۆ زانكۆ و په‌یمانگاكان دابین كران.
له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی تری وه‌ك: كشتوكاڵ، كاره‌با و كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزش
و لاوانیشدا چه‌ندین كاری گرنگ ئه‌نجام دراون كه هه‌ریه‌كه‌یان بۆ ئه‌و كاته‌و بۆ
ئێستاش كاری پڕ بایه‌خ بوون.
|
|
|
| |
|
|
 |
|
| |
|